زانیاریی نەبیستراو لەسەر شوێنی نیشتەجێبوونی بەشار ئەسەد لە ڕووسیا ئاشکرا دەبێت
- جیهان
- 18 شوبات
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەنووسێکی ڕۆژنامەی (ئیسرائیل هیوم) کە لە مۆسکۆ نیشتەجێییە، بەدواداچوونێکی وردی کردووە بۆ ژیانی بەشار ئەسەد لە مۆسکۆ و کۆمەڵێک زانیاریی هەستیاری لەسەر ژیانی سەرۆکە هەڵاتووەکەی سووریا دەستکەوتووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەنووسەکە، بەشار ئەسەد و خانەوادەکەی لە ناوازەترین ناوچەی مۆسکۆ نیشتەجێن کە پێی دەوترێت (مۆسکۆ سیتی) و لە کۆمەڵێک تاوەری سەرنجڕاکێش پێکدێن و وەک یەکێک لە شوێنە ناوازەکانی مۆسکۆ ناوی دێت.
لێدوانی تایبەت: ڕۆژنامەنووسەکە لەگەڵ بەڕێوەبەری کۆمپانیایەکی عەقارات قسەی کردووە، ئەو کەسە لە کاتی دروستکردنی تاوەرەکانی (مۆسکۆ سیتی) کاری کڕین و فرۆشتنی ئەو یەکانەی کردووە، دەڵێت: ڕۆژێک پلە باڵایەکی نزیکی ماڵی ئەسەد هاتەلام و سەرسامی خۆی دەربڕی بەو تاوەرانە، بۆیە 19 یەکەی نیشتەجێبوونیان لە مۆسکۆ سیتی کڕیی، بەشێکیان لەسەر بنەماڵەی ئەسەد تاپۆ کراون و بەشێکی دیکەیان لەسەر کۆمپانیاکانی بنەماڵەی ئەسەد.
زانیاریی زیاتر: خاوەنی ئەو کۆمپانیایەی عەقارات دەڵێت: لەو کاتە نرخی هەر شوقەیەکی ئاسایی لەو تاوەرانە دوو ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام بنەماڵەی ئەسەد باشترین کوالێتی شوقەیان هەڵبژاردووە.
بەدواداچوونی تایبەت: ئەو ڕۆژنامەنووسە لە سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕووسیا زانیاریی دەستکەوتووە، نیوەی دەزگای ئەمنی ڕووسیا لە مۆسکۆ وەک پارێزگاری لە شوێن و ئەمنیەتی بەشار ئەسەد ڕاسپێردراون. واتا هیچ کەسێک ناتوانێت نزیکی شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەی ئەسەد ببێتەوە، هیچ ڕۆژنامەنوسێکی ڕووسی و میدیایەکی ڕووسیش بۆی نییە زانیاری لەبارەی شوێنی ژیانی بنەماڵەی ئەسەد بڵاوبکاتەوە. ئەمەش تەنیا لەبەر ئەوەی ئەگەر ئاشکرا بێت بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لەو ژیانە شاهانەیە دەژین، بنکەکانی ڕووسیا لە سووریا دەکەونە مەترسییەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەدواداچوونی ئەو ڕۆژنامەنووسە دەریدەخات، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەشار ئەسەد 250 ملیۆن دۆلاری بە 20 کاروانی فڕۆکە گواستووەتەوە مۆسکۆ، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بووە بۆ ئەوەی کاتێک ژیانی سیاسیی کۆتایی هات، بۆ خۆی خەریکی کاری بازرگانی بێت.
ئەمەش بزانە: لە ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامەی ئیسرائیل هیوم ئەوە هاتووە، لەناو ڕووسیا دەستەواژەیەک هەیە زۆرباوە، ڕووسەکان خۆیان دەڵێن، ڕووسیا بووەتە (یانەی دیکتاتۆرە پەراوێزخراوەکان) چونکە ئێستا بەشار ئەسەد لەوێ دەژیت، ڤيكتۆر يانوكوفيتش، سەرۆکی پێشووی ئۆکراینا و چەندین سەرۆکی دیکەش لە ڕووسیا دەژین و لێیان پاڵداوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئێران: هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆمی دوای هێرشەکەی ئەمەریکا ڕووینەداوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەنگاوێکی خۆپارێزی خێرا دەگرێتەبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
7 خولەک لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- جیهان
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین: ئێران مافى خۆیەتى وزەى ئەتۆمى بۆ مەبەستى ئاشتىی بەکاربهێنێت
- جیهان
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
22 کەس بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل لە ئێران دەستگرکران