کۆمیسیۆن بۆ ئاڤا: هیچ داوایەکمان لەبارەی خۆتۆمارکردنی ڕەوتەکەی موقتەدا سەدر پێنەگەیشتووە
- عێراق
- 19 شوبات

موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی شیعە
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕەتیدەکاتەوە هیچ داوایەکیان لەلایەن ڕەوتی نیشتمانی شیعە، بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر پێگەیشتبێت بۆ خۆتۆمارکردن بە مەبەستی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی داهاتوو.
وێنە گەورەکە: بڕیارە مانگی 10ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکرێت، چاوەڕوان دەکرێت ڕکابەرییەکی تووند لە نێوان لایەنە سیاسییەکان هەبێت و گۆڕانکاریش لە نەخشەی سیاسیی ئێستای عێراق ڕووبدات.
چیرۆکی سەرەکی: چەند ڕۆژێکە بەگوێرەی چەند میدیایەکی عێراقی و عەرەبی، دەنگۆی ئەوە بڵاو دەکرێتەوە گوایە ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر بە مەبەستی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان خۆی تۆمار کردووە.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هیچ داوایەکمان لەلایەن ڕەوتی نیشتمانیی شیعە بۆخۆ تۆمارکردن بە مەبەستی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێنەگەیشتووە.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی جومانەی غەلای، تۆمارکردنی حیزبەکان لە کۆمیسیۆن بەردەوامە و نەوەستاوە، بەڵام لە سەروبەندی ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردن، دەرگای خۆتۆمارکردن بۆ ئەو حیزب و قەوارانە دەکرێتەوە کە نیازی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردن هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕەوتی نیشتمانیی شیعە -پێشتر ڕەوتی سەدر بوو- لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2021 بەشداریی کرد و زۆرترین کورسی لەسەرتاسەری عێراق بەدەستهێنا(73 کورسی)، دواتر بەهۆی ناکۆکییەکانی لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی شیعە لەسەر پێکهێنانی حکومەت، لە پەرلەمان و پرۆسەی سیاسی لە ساڵی 2022 کشایەوە.
ئەمەش بزانە: پێشتر جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاندبوو: وادەی هەڵبژاردن لەلایەن دیوانی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دیاری دەکرێت، بە مەرجێک ئەم وادەیە پێش کۆتاییهاتنی خولی ئێستای پەرلەمان بێت بە ماوەی کەمتر لە 45 ڕۆژ لە یەکەم دانیشتنی پەرلەمانەوە کە لە 9-1-2022 بەڕێوەچوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 5 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
39 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






