
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاشكرای دەكات، ئەمڕۆ لە سنووری دوزخورماتوو پیلانێكی چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشیان پووچەڵ کردووەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند:
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، شانەیەکی نووستووی گرووپی تیرۆریستی داعش لە سنووری گوندەکانی دوزخورماتوو، بە دیاریکراوی لە دەوروبەری گوندی دوراجی و غەررە، لە کردەوەیەکی ترسنۆکانەدا پەلاماری چەند شوانکارێکیان دا، لە ئەنجامدا ڕووبەرووبوونەوە لە نێوانیان دروستبووە.
- دوای ئاگادارکردنەوەی هێزی پێشمەرگە لەو سنوورە، دەست بەجێ هێزێکی پێشمەرگە بەمەبەستی بە هاناوەچوونی شوانەکان و خەڵکی ناوچەکە ڕوویان لە شوێنی رووبەڕووبوونەوەکە کرد و توانرا شوانەکان بە سەلامەتی بگەڕێندرێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان و تیرۆرستەکانیش بۆ شوێنی نادیار هەڵهاتن.
لەلایەكی دیكەوە: ئەم ڕاگەیێنراوەی وەزارەتی پێشمەرگە لەكاتێكدایە كە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاڤا میدیا لە سەرچاوەیەک لە هێزی پێشمەرگە لە سنووری نێوان دووزخورماتوو و کفری بڵاوی كردەوە كە لە گوندی دوراجی ناوچەی داوێ، سێ شوانکار لەلایەن ژمارەیەک چەکداری داعشەوە گەمارۆ دراون، شوانکارەکان خۆیان چەکیان پێبووە و بەرگرییان کردووە، داوای هاوکارییشیان لە هێزەکانی پێشمەرگە کردووە، هێزێکی لیواکانی 9 و 32ـی پێشمەرگە لەو ناوچەیە کە بۆشایی ئەمنیی لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقدا هەیە، بەهانای شوانکارەکانەوە چوون و هەرسێ شوانکارەکە ڕزگارکراون، چەکدارەکانیش هەڵاتوون.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت