
ئۆتۆمبێلێک لەکاتی تێکردنی بەنزین
ئاڤا نیوز
داوا دەكرێت ئەو بەنزینخانانەی لەنێو ماڵان و نزیك قوتابخانە و شوێنی نیشتەجێبوونن، دابخرێن.
چیرۆكی سەرەكی: ژمارەیەك هاووڵاتی هانایان بۆ دەزگای داواكاریی گشتی هێناوە، بەمەبەستی داخستنی ئەو بەنزینخانانەی لە ڕابردوو و ئێستادا بە نایاسایی لەناوجەرگەی گەڕەك و لەنزیك قوتابخانە و مزگەوت و شوێنە كۆمەڵایەتییەكان دروستكراون، ئەوەش لەپێناو پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتیان لەكاتی ڕووداوی ئاگركەوتنەوە و دوورخستنەوەی گاز و سووتەمەنییە زیانبەخشەكان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی لیژنەكانی تۆماركردنی داوای مافی گشتی ڕاسپێردراون بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بكەن و لە ئەگەری بوونی هەر بەنزینخانەیەك لە دەرەوەی مەرج و میكانیزمی ڕێگەپێدراو، لیژنەكانی سەر بە پارێزگای هەولێری لێ ئاگاداربكرێتەوە، بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێكاری پێویست بۆ لابردنیان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ڕێنمایی و مەرجەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەڕێوەبەرایەتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی، مۆڵەتی كردنەوەی بەنزینخانە كاتێك دەدرێت كە وێستگەی سووتەمەنی لانیكەم 40 مەتر لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییانەوە دووربێت، كە بەگوێرەی ڕێنماییە كۆنەكە دوورییەكە تەنیا 20 مەتر بوو. هاوكات كردنەوەی بەنزینخانە لەنێو كۆڵانی گەڕەكەكان بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە، هەروەها دووری بەنزینخانە و كۆگاكانی سووتەمەنی لە بینای كۆبوونەوە گشتییەكانی هاوشێوەی: (قوتابخانە، نەخۆشخانە، مزگەوت، هۆڵی كۆبوونەوەكان) پێویستە لانیكەم 100 مەتر بێت.
بۆچی گرنگە: لەپێناو پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتییانە لەكاتی هەر ڕووداوێكی نەخوازراو و ڕێگریكردن لە پیسبوونی ژینگە، بەتایبەت لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت