
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
چاوەڕوان دەکرێت دوای هەڵبژاردنەکانی 31ـی ئاداری تورکیا، ئەردۆغان سەردانی عێراق بکات و یەکێک لە پرسە گرنگەکانیش، ئاسانکاری پرسی ڤیزا و پەرەپێدانی بواری بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بێت.
لێدوانی فەرمی: محەممەد کایە، سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئامەد بە ئاڤا نیوزی گوت، دەمانەوێت ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان لە هەولێرەوە بۆ شارەکانی تورکیا بکەین، بۆ ئەمەش داوامان لە حکومەتی تورکیا کردووە ڤیزا لەسەر هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان هەڵبگرێت.
باکگراوند: پێشتر عەبدولقادر ئیمام ئۆغلو، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی تورکیا ڕایگەیاندبوو، پلانیان هەیە لەم مانگەدا گەشتە ئاسمانییەکانی ئامەد - هەولێر دەستپێبکەنەوە کە لە سەردەمی سەرهەڵدانی کۆرۆناوە وەستاون.
زانیاریی زیاتر: لە سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق، بڕیارە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و یەکێک لە ئامانجەکانیش، پەرەپێدانی ژوورە بازرگانییەکانی نێوان هەولێر و ئەنقەرە دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی پرسی کۆچبەرانەوە، ڕەنگە تورکیا نەتوانێت ڤیزا لەسەر هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان هەڵبگرێت، بەڵام دەتوانێت نرخی ڤیزا کەم بکاتەوە و ماوەی پێدانی ڤیزاش درێژ بکاتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت