خۆشحاڵی چەند منداڵێکی ئێزدی
ئاڤا نیوز
ڕێورەسمی جەژنی خدر ئلیاسی ئێزدیان کە جەژنێکی پیرۆزی ئایینیە ئەم ساڵ لە کەش و هەوایەکی سارد بەڕێوەچوو،
وێنە گەورەکە: خدر ئلیاس بە بیروباوەڕی ئێزدییەکان دوو کەسایەتیی بوون، پێش زیاتر لە 100 ساڵ لە ژیاون و بە دوو کەسی پیرۆزی ئایینی ناسراون.
چیرۆژی سەرەکی: هەموو ساڵێک لە هەفتەی دووەمی مانگی شوبات لە کۆتایی وەرزی سەرما، ڕۆژانی دووشەممە، سێشەممە و چوارشەممە ئێزدییەکان بە ڕۆژو دەبن و ڕۆژی کۆتایی هەفتە کە دەکاتە پێنجشەممە دەیکەنە جەژنی خدر ئلیاس.
زانیاریی زیاتر: جیاوازی ئەم جەژنە ئەوەیە کە خواردنێک ئامادە ناکەن خوێنی لەگەڵ بێت، واتا ئاژەڵ و پەلەوەر سەرنابڕن، خواردنی سەرەکییان لەم جەژنە بریتییە گەنم و جۆ و نۆک و نیسک و چەند جۆرێکی تری دانەوێڵە دەیبەن بۆ ئاش و دەیهاڕن، خواردنێکی لێ دروست دەکەن پێی دەوترێت (پێ خۆن) یان (بێ خوێن).
ئەمەش بزانە: بەهۆی خۆشەویستی بۆ ناوی ئەو دوو کەسایەتییە، لە هەردوو پارێزگای دهۆک و نەینەوا، نزیک لە 14 هەزار کەس بە ناوی خدر و ئلیاس ناونراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و زێلێنسکی کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی ڕاپەڕین ژوورهكهى هاوشێوهی نەمامگه لێكردووه
10 کاتژمێر لەمەوپێش
70 ملیۆن کەس لەسەرانسەری جیهان نابیستن
11 کاتژمێر لەمەوپێش
براوەکانی خەڵاتی باڵۆندۆری 2025 دەستنیشانکران
22 ئەیلوول