
دیمەنێک لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی
ئاڤا نیوز
شاندی باڵای دانوستاندنكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان جارێکی دیکە لە شاری سلێمانی كۆبوونەوە و و گفتوگۆیان لەبارەی ئەو ڕەشنووس و ڕاپۆرتە کرد كە لەلایەن لیژنە تەکنیکییەکانی هەردوولا ئامادە کرابوون، بڕیارە جارێکی دیکە کۆببنەوە و بڕیاری کۆتایی لەبارەی ڕەشنووسەکە بدەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی هاوبەشی هەردوولا، کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە خستنەڕوو و گفتوگۆکردنی ڕاپۆرتی لیژنەی هاوبەشی هەردوولا کە بریتی بوو لە؛ تێڕوانینی سیاسی و کارگێڕی و هەنگاوەکانی پەیوەست بە پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دامەزراوەکانی تر.
لەبارەی ناوەڕۆکی ڕاپۆرتەکە، سەرنج و تێبینی شاندی دانوستاندکاری هەردوولا خرایەڕوو و میکانیزمی گونجاو بۆ چۆنیەتی ڕێکخستنەوە و ڕێککەوتن لەسەر کۆی بابەتەکان قسەی لەسەر کرا .
هەر بۆ ئەو مەبەستەش هەردوو شاندی دانوستانکار بڕیاریان داوە درێژە بە کۆبوونەوەکانی نێوانیان بدەن بۆ زیاتر لێکتێگەیشتن و داڕشتنی بەرنامەیەکی هاوبەشی پەسەندکراو لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیانی هەرێم.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی پارتی و یەکێتی لە ڕێککەوتنی کۆتایی نزیکن، لەسەر بنەمای یەک هەرێمی کوردستان، یەک حکومەت و یەک هێزی پێشمەرگە ڕەشنووسەکەیان داڕشتووە، کاتێک لەلایەن لیژنە تەکنیکییەکانەوە ئامادەکراوە 57 خاڵی لەخۆگرتووە، بەڵام گۆڕانکاری تێدا دەکرێت. بڕیارە بەزووترین کات شاندی باڵای دانوستانکاری هەردوولا جارێکی دیکە کۆببنەوە بە ئامانجی یەکلاکردنەوەی ڕەشنووسی ڕێککەوتنەکە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بە ئاڤا دراون، دواتر کۆبوونەوەیەکی لووتکە لەنێوان پارتی و یەکێتی دەکرێت و ڕێککەوتنەکە پەسەند دەکرێت، هەرچەندە ڕێککەوتنەکە بۆ چار ساڵ و کابینەی دەیەمی حکومەتی کوردستانە، بەڵام نزیک لە ڕێكکەوتنی ستراتیژی پێشتری نێوان هەردوولا دەبێت، دەبێتە بنەما بۆ ماوەیەکی زۆر.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت