ئاڤا نیوز
لە هەڵەبجەی شەهیدەوە ژمارەیەك پێشمەرگە كە لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش بریندار بوونە پەیوەندییان بە ئاڤا میدیا كرد، گلەییان هەیە و دەڵێن هەر ئێوە شك دەبەین بیگەیێنن.
چیرۆکی سەرەکی: پێشمەرگەیەک لە ناوچەی بەشیر لە شەڕێكی سەختی تیرۆریستانی داعش زامدار بووە، بەناوی سەرجەم پێشمەرگەكان قسەی بۆ ئاڤا كرد و ڕایگەیاند كە بە بڕیاری حكومەت بڕێك پارە دەدرا بە بریندارانی شەڕی داعش، نزیكەی 16 وەجبە پارەكەیان وەرگرت و كە گەیشتە سەرەی ئێمە وەستا. دەشڵێت ئێمە ژمارەمان سەدان پێشمەرگەیە و برینداری شەڕی داعشین تاوەكوو ئێستا هاوكارییەكەمان وەرنەگرتووە و چەند ساڵێكە مافمان خوراوە و هێشتا چاوەڕێین.
زانیاری بەدەستهاتوو: ئاڤا میدیا بەدواداچوونی وردی كرد و دەركەوت كە بابەتەكە ڕاستە و زیاتر لە نیوەی پێشمەرگە بریندارەكان وەك هاوكاری ملیۆنێك تاوەكو دوو ملیۆن دیناریان پێدراوە، بەڵام چەند وەجبەیەك ماون تاوەكو ئێستا بێبەش بوونە.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە كە پەیوەندیدارە بە بابەتەكەوە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەو پێشمەرگە ئازیزانە دڵنیا دەكەینەوە كە بەهیچ شێوەیەك مافیان نافەوتێ و سەتا سەت ئەو هاوكارییەیان پێدەدرێت، بەڵام دابینكردنی پارەكە لە ئەستۆی وەزارەتی داراییە و بەهۆی قەیرانی داراییەوە چەند ساڵێكە پرۆسەكە وەستاوە.
گوتیشی، داوامان لە وەزارەتی دارایی كردووە بڕە پارەی پێویست بۆ ئەو پێشمەرگانەش دابین بكات بۆ ئەوەی بەسەریان دابەشی بكەین و چاوەڕێی وەڵامی ئەوانین، بەدڵنیاییەوە لە كات و دۆخی گونجاودا پارەكە دەنێرن و دابەشی دەكەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئێران: هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆمی دوای هێرشەکەی ئەمەریکا ڕووینەداوە
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەنگاوێکی خۆپارێزی خێرا دەگرێتەبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
3 خولەک لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت