وەزارەتی پلاندانانی عێراق: وردەکاریی بەشێک لە ئاماری کەرکووک و ناوچەکانی مادەی 140 ڕاناگەیەنرێت
- عێراق
- 23 شوبات

تیمی سەرژمێری وەزارەتی پلاندانانی عێراق. وێنە - وەزارەتی پلاندانانی عێراق
ئاڤا نیوز
وردەکاریی لە ئامارەکانی پارێزگای کەرکووک و ناوچەکانی مادەی 140 لەگەڵ ئەنجامی کۆتایی پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتوان ڕاناگەینرێت و تا کاتێکی دیکە دوا دەخرێت.
چیرۆکی سەرەکی: سبەی دووشەممە، کاتژمێر 09:30ـی بەیانی بەئامادەبوونی وەزیری پلاندانانی عێراق و ژمارەیەک وەزیری دیکەی حکومەتی فیدراڵ و نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان و نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان ئەنجامی سەرژمێری گشتی لە بەغدا ڕادەگەیەنرێت.
لێدوانی فەرمی: عەبدولزەهرە هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
٠ بەپێی سەرژمێرییەکە ژمارەی دانیشتوانی عێراق دەبێتە 45 ملیۆن 407 هەزار هاووڵاتی، بەدەر لە ژمارەی بیانییەکان کە ژمارەیان نزیکەی 650 هەزار کەسە.
٠ وردەکاری بەشێک لە ئاماری کەرکوک و ناوچەکانی مادەی 140 ڕاناگەیەنرێت، تاوەکو ئێستا تیمەکان بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سەرقاڵی بەراوردکارین بەپێی ئاماری 1957 و لەکاتێکی دیکەدا ئەو ئەنجامانەش ڕادەگەیەنرێت.
٠ کۆمیسۆنی هەڵبژاردنەکان دەتوانێت سوود لە داتاکانی سەرژمێری وەربگرێت بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان.
٠ ڕێژەی هەژاری لە عێراق دابەزیوە بۆ 14%.
باکگراوند: لە 2024-11-20، پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان لە هەرێـمی کوردستان و عێراق بەڕێوەچوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت






