
جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا. وینە - AFP
ئاڤا نیوز
كاتژمێر 8ـی بەیانی بەكاتی ئەڵمانیا و 10 بەكاتی هەولێر دەرگای بنكەكانی دەنگدان بەڕووی دەنگدەران كرایەوە، كاتژمێر 8ـی ئێوارەش بنكەكانی دەنگدان داخران.
چیرۆکی سەرەکی: بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی ئەڵمانیا، 59 ملیۆن كەس مافی دەنگدانی هەبوو، كە بەگوێرەی دەستەی فیدڕاڵی بۆ سەرپەرشتیی هەڵبژاردنەكان ڕێژەی بەشداریكردنی ڕاستەوخۆ 52% بوو، بەبێ هەژماركردنی ئەو كەسانەی كە لەڕێگەی پۆستەوە دەنگەكانیان ڕەوانەكردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەنجامە بەراییەكان ئاماژە بەوە دەكەن، پارتی پارێزگارانی ئەڵمانیا بە سەرۆکایەتیی فرێدریچ مێرز بەبردنەوەی 29%ـی كۆی دەنگەكان پلەی یەکەمی گرتووە و 211 کورسی پەرلەمانی مسۆگەر کردووە، هەروەها پارتی شوێنگرەوە بۆ ئەڵمانیاش بە سەرۆکایەتی ئەلیس ڤایدل، بە بەدەستهێنانی 142 کورسی لە پلەی دووەمە و نزیكەی 20%ـی دەنگەكانی بەدەستهێناوە كە ئەو پارتە بە سیاسەتی توندی دژەپەنابەر دەناسرێتەوە، پارتی دیموکراتی کۆمەڵایەتییش بە سەرۆکایەتی ئۆلاف شۆڵز ڕاوێژكاری دوورخراوە 116 کورسی مسۆگەرکردووە و لە پلەی سێیەم دایە.
لێدوانی فەرمی: ئەلیس ڤایدڵ سەرۆكی پارتی شوێنگەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند: "هیچ كات لەوەی ئێستا بەهێزتر نەبووین لەڕووی نیشتمانییەوە، بەو پێیەی بەراورد بە هەڵبژاردنەكانی پێشوو دەنگەكانمان دوو ئەوەندە زیادی كردووە."
لە لایەکی دیکەوە: فرێدریچ مێرز سەرۆكی پارتی پارێزگارانی ئەڵمانیا كە بوونی بە ڕاوێژكاری نوێی ئەڵمانیا یەكلابووەتەوە، كەسێكی سەرمایەدارە و لەنێوخۆی ئەو وڵاتە بە ترەمپی ئەڵمانیا دەناسرێت و هاوشێوەی سەركردە سەرمایەدارەكانی دیكە بە سیاسەتی دژە كۆچبەران دەناسرێتەوە و بۆچوونی وایە: "هەبوونی ژمارەیەكی زۆری پەنابەرانی بێكار كە مووچەیان لەسەر حكومەتە، بوونەتە بارگرانی بەسەر خەرجی گشتی و پێویستە ئەو دۆخە چارەسەر بكرێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سیستمی حكومڕانی ئەڵمانیا پەرلەمانییە و حیزبی براوە حكومەت پێكدەهێنێت، لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی ئەڵمانیا سەرووی چوار هەزار كاندید لە 29 پارتی سیاسی پێشبڕكێی بەدەستهێنانی 630 كورسیی پەرلەمانیان دەكرد.
ئەمەش بزانە: ئەو هەڵبژاردنە دەبوو لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ بكرێت بەڵام دوای ئەوەی پهرلهمانی ئهڵمانیا، له 16ـی كانوونی یهكهمی 2024، متمانهی له حكوومهتی وڵاتهكهی به سهرۆكایهتی ئۆلاڤ شۆڵتز وهرگرتهوه، بڕیاری دا هەڵبژاردنەكە حهوت مانگ پێشبخات.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- جیهان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین: ئێران مافى خۆیەتى وزەى ئەتۆمى بۆ مەبەستى ئاشتىی بەکاربهێنێت
- جیهان
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
22 کەس بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل لە ئێران دەستگرکران
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
جەی دی ڤانس: بڕیاری ترەمپ لە بەرژەوەندیی ئەمریکا دەبێت