عومەر مەحموود فەقێ، چالاکوانی سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
عومەر مەحموود فەقێ كە وەک چالاكوان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ناسراوە لە دیدارێكی میدیاییدا نزای بۆ سەدام حوسێن، سەرۆكی پێشووتری عێراق كرد، لەسەر سکاڵای پارێزەرێکی هەولێر دەستگیر دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی لە دیدارێكی میدیاییدا نزای بۆ سەدام حوسێن، كاردانەوەی توندی خەڵک بە گشتی و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوانی بەتایبەت لێكەوتەوە و لە هەولێر و گەرمیان سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمار كرا، لەسەر سکاڵای پارێزەرێکی هەولێر لەلایەن پۆلیسی هەولێر دەستگیر دەکرێت، بەپێی بڕیاری دەستگیردنەکەشی بێت تا 27ـی ئەم مانگە لە زیندان دەبێت، دواتر دادگای دەکرێت، ئەگەر هیچ سکاڵایەکی دیکەی لەسەر نەبێت بە کەفالەت ئازاد دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: شێخ محەممەد بارزانی، ئەو پارێزەرەی لە شاری هەولێر سکاڵای لەسەر عومەر فەقێ، تۆمار کردووە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: دوای ئەوەی عومەر فەقێ نزای بۆ سەدام حسێن کرد، سکاڵام لەسەر تۆمار کرد، لەسەر سکاڵای ئێمە دەستگیر کرا، هاوکات سکاڵایەکی دیکەشم لەسەر جنێودان تۆمار کرد، کە لە گۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی جنێو و قسەی ناشرینی کرد بوو.
زانیاریی زیاتر: ئەو پارێزەرە دەڵێت، بە پێی بڕیاری دەستگیرکردنەکەی تا 27ـی ئەم مانگە لە زیندان دەبێت، دواتر دادگایی دەکرێت، ئەگەر هیچ سکاڵایەکی دیکەی لەسەر نەبێت بە کەفالەت ئازاد دەکرێت، بەڵام بڕوا ناکەم ئازاد بکرێت، چونکە من سکاڵایەکی دیکەشم لەسەر جنێودان لەسەری تۆمار کرد بوو.
لەلایەکی دیکەوە: لەسەر سكاڵای ژمارەیەک ڕێكخراوی بواری جینۆساید، لەلایەن دادگای كەلارەوە بڕیاری دەستگیركردنی بۆ دەرچوو بوو، لەسەر ئەم کەیسەش ڕێککاری یاسایی لەبەرامبەری ئەنجامدەدرێت، ئەمانە وادەکات ماوەیەکی درێژتر لە زیندان بمینێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە





