
وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە هۆی گرفتێکی تەکنیکی هەناردەکردنی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ڕاگیرا، بەڵام بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەیەک کە بۆ ئاڤا قسەی کردووە، دۆخی کارەبای نیشتمانی لە چەند کاتژمێری داهاتوو ئاسایی دەبێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی کارەبا هاتووە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، گرفتێکی تەکنیکی بووەتە هۆکاری ڕاگرتنی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، بەو هۆیەوە 2500 مێگاوات کارەبا کەمیکردووە.
- وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاندووە، لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەسەر هێڵن بۆ چاککردنەوەی کێشەکە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای غازیی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، دۆخی کێڵگەی غازی کۆرمۆر بەرەو ئاساییبوونەوە دەچێت. سەرەتای کێشەکە بەرهەمهێنای کارەبامان لە چەند یەکەیەک کەمکردەوە، بەڵام لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کاتژمێر 2:00ـی شەوی دووشەممە جارێکی دیکە کێشەیەکی تەکنیکی لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر دروست بوو بەهۆیەوە هەزار مێگاوات کارەبا کەمی کرد، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا گەڕێنرایەوە 3800 مێگاوات. لەم ساڵدا ئەمە چوارەمین جارە ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا بە هۆی بوونی کێشە لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر کەمدەبێتەوە.
باکگراوند: داتاکانی وەزارەتی کارەبا دەریدەخات، خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا بۆ زیاتر لە حەوت هەزار و 500 مێگاوات کارەبا زیادیکردووە، ئەمە لە کاتێکدایە بەرهەمهێنانی کارەبا تەنیا سێ هەزار و 500 مێگاواتە. لە کابینەی نۆیەمدا بەرهەمهێنانی هەزار و 500 مێگاوات کارەبا زیادیکردووە، لەگەڵ ئەوەشدا 460 هەزار هاوبەشی نوێی کارەباش زیادیانکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






