بانکی ناوەندیی عێراق بڕیارێکى نوێ بۆ دابەزاندنى نرخى دۆلار دەردەکات
- هەواڵ
- 15 کانوونی دووەم

ئاڤا دیجیتاڵ
بەپێی بڕیارێکی نوێی بانکی ناوەندیی عێراق، ئەو کەسانەی پێش ساڵی 2024 بە دراوی بیانی قەرزیان کردووە، دەتوانن بە دینار قەرزەکانیان بیدەنەوە بە بانکەکان و نرخەکەشی بە نرخی فەرمی هەژمار دەکرێت، واتا 100 دۆلار بەرامبەر بە 132 هەزار دینار.
لێدوانی فەرمی: بە پشتبەستن بە بڕیاری ژمارە شەشی ساڵی 2024، کە ئاڕاستەی سەرجەم بانکەکەکان کراوە، رێگە بەو کەسانە دەدرێت کە لە بانکە تایبەت و حکومییەکان بە دراوی بیانی قەرزیان کردووە، قەرزەکانیان بە دیناری عێراقی و بەپێی بەهای فەرمیی بانکی ناوەندی بیگەڕێننەوە. بانکی ناوەندیی عێراق راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە و وای گوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕێگە بە بانکەکان دەدرێت قەرزەکانیان بە دراوی بیانی بە قەرزوەرگرەکان بدەنەوە، ئەوانەی داهاتی تەواویان بە دراوی بیانییە دەتوانن بە هەمان دراو قەرزەکەیان بدەنەوە.
باکگراوند: بانکی ناوەندیی عێراق لە چەند مانگی ڕابردوودا ژمارەیەک رێکاری بەمەبەستی بەرزکردنەوەی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار و دراوەکانی دیکە گرتووەتەبەر.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد