
ژمارەیەک پێشمەرگە
ئاڤا نیوز
پڕۆژەی یەكخستنی زاراوە سەربازییەكان گەیشتووەتە قۆناغی نووسینەوەی ڕەشنووسی پڕۆژەكە و بەرپرسان و تیمە پەیوەندیدارەكان لەنێو وەزارەتی پێشمەرگە جەخت لە زوو تەواوكردنی پڕۆژەكە دەكەنەوە.
وێنە گەورەكە: لەدیوانی وەزارەتی پێشمەرگە، كۆبوونەوەیەكی هاوبەش لەنێوان تیمی یەكخستنی زاراوە سەربازییەكان و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتيی چاکسازی و بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی ڕاگەیاندن و هۆشیاريی نیشتمانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو، ئامانج لێی ئامادەكردنی ڕەشنووسی پڕۆژەی یەكخستنی زاراوە سەربازییەكان بوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی پێشمەرگە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا بڵاویكردۆتەوە،
- سەرجەم تیم و لایەنە پەیوەندیدارەكان هەوڵەكانیان یەكخستووە لەپێناو ئەوەی ڕەشنووسی یەكخستنی زاراوە سەربازییەكان لەكاتێكی نزیكدا تەواوبكرێت و بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
- ئامانجی کۆبوونەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی پرۆژەی یەکخستنی زاراوە سەربازیيەکان بۆ نووسینەوەی ڕەشنووسی پرۆژەکە بوو.
- ئامادەکاریيەکان تەواو بوونه و سەرجەم لایەنەکان جەختیان لە زوو تەواوکردنی پرۆژەکە كردهوه.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: ئۆفیسی هاریکاريی ئاسایشی ئەمهریکا، بە هەماهەنگی لەگەڵ کونسوڵخانەی گشتيی ئەو وڵاته لە هەولێر، لە بەشی تەکنەلۆژیا و زمانەکانى بەڕێوەبەرایەتيی چاکسازیی وەزارەتی پێشمەرگە، سەرقاڵی بەزركردنەوەی توانستی زمانی ئینگلیزییە بۆ ژمارەیەك ئەفسەر و كارمەندی وەزارەتی پێشمەرگە، لەپێناو بەشداریكردنیان لە خولەكانی داهاتوو كە لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






