هاتووچۆی ڕاپەڕین: بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانتان تەنیا کار بە کارتى نیشتمانى دەکرێت
- کوردستان
- 28 شوبات

ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین. وێنە - هاتووچۆی ڕاپەڕین
ئاڤا نیوز
بـەڕێوەبـەرایەتیی هاتووچۆی ڕاپـەڕین ئـاگـاداری سـەرجەم هـاووڵاتـییـان دەکاتەوە لە ڕۆژی یەکشەممەوە تەنیا کار بە کارتی نیشتیمانی دەکرێت بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان.
وێنە گەورەکە: دوای گۆڕینی ناسنامەی باری کەسیی بۆ کارتی نیشتیمانی، سەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەت پشت بە کارتی نیشتیمانی دەبەستن، ناسنامەی باری کەسیی و ڕەگەزنامەی عێراقی کاری پێناکرێت، هاوتووچۆی ڕاپەڕینیش لە دواین بڕیاریدا کارتی نیشتیمانی کردە پێوەر بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی ھاتووچۆی ڕاپەڕین، ڕایگەیاند، یەکشەممەى داهاتوو 2025-03-02، دوامۆڵەتە و چیتر لە مامەڵەى هاوڵاتییاندا جگە لە کارتى نیشتمانى، مامەڵە بە هیچ پێناسێکى دیکە ناکەین، ناسنامەى بارى کەسیى و ڕەگەزنامەى عێراقى، کارى پێناکرێت لە هیچ جۆرە مامەڵەیەکى ناو بەڕێوەبەرایەتییەکەمان.
زانیاریی زیاتر: هاتووچۆی ڕاپەڕین دەڵێت، ئەو هاوڵاتییانەشى مامەڵەى کارتى نیشتمانییان تەواو نەبووە، کار بە (صورة قيدی ئەلیکترۆنی)، دەکرێت، هـیوادارین هـاووڵاتییان پێوەی پابەندبن، چونکە چیتر کار بەو دوو بـەڵـگـەنـامـەیـە نـاکـرێـت بـۆ هـیـچ مـامـەڵـەیەکی نـێـو بـەڕێـوەبـەرایـەتـیـمـان.
لە لایەکی دیکەوە: ئەحمەد مەعموری، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی لە وەزارەتی ناوخۆ بە ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاندووە، لەکۆی 45 ملیۆن و 407 هەزار دانیشتووی وڵات، 42 مليۆن و 81 هەزار کەس کارتی نیشتیمانییان دەرکردووە، تەنیا ساڵی ڕابردووش 8 ملیۆن و 848 هەزار هاووڵاتی بوونەتە خاوەن کارتی نیشتیمانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






