سەرۆک بارزانی و جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: سەردانەکەی سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ واشنتن سەرکەوتوو بوو
- کوردستان
- 2024-03-06

سەرۆک مەسعود بارزانی و ڤیكتۆریا تەیلەر جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا - وێنە: بارەگای بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی و جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانەکەی هەفتەی ڕابردووی سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ واشنتن بە جددی و سەرکەوتوو وەسف دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممە 06-03-2024 سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەڵاحەددین پێشوازی لە ڤیكتۆریا تەیلەر جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كرد و باس لە سەردانەكەی سەرۆكوەزیران بارزانی بۆ واشنتن كرا و بە سەردانێكی جددی و سەركەوتوو وەسفكرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی بارەگای بارزانی لە کۆبوونەوەکە جەخت لە پێویستیی پاراستنی سەقامگیریی عێراق و ڕۆڵی هێزەكانی هاوپەیمانان لە سەقامگیریی عێراق و ناوچەكە كرایەوە.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆک بارزانی پاڵپشتیی خۆی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دووپات كردەوە و هەروەها نیگەرانیی خۆیشی لەبارەی بڕیاری دادگەی فیدراڵی لەمەڕ نەهێشتنی كۆتای پێكهاتەكان خستەڕوو و ئەو بڕیارەی بە هەوڵدان بۆ بنكۆڵكردنی مافی پێكهاتەكان و زیانگەیاندن بە پڕۆسەی دیموكراسی لەقەڵەم دا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

عەبدوڵڵا ئازاد
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كۆمەڵگەیەكی فراوانی گەشتیاری لە گەلی شێرانە لە شێلادزێ بونیاد دەنرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی سلێمانی هەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردنی سواڵکەران دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو ملیار دیناری دیكە بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاویی هەولێر تەرخان كرا