
شاندی دەم پارتی لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجەلان ڕێبەر زیندانیکراوی پەکەکە. وێنە AA
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی پەکەکە پابەندبوونی خۆی بۆ بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕاگەیاند، جەودەت یڵماز، جێگری سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، "قۆناغێکی نوێ و تورکیایەکی بێ تیرۆر هاتە ئاراوە و بە وردییەوە چاودێری دۆخەکە دەکەین".
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی ڕۆژی پێنجشەممە 2025-02-27، لەڕێگەی ئەندامانی شاندی ئیمرالی پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بڵاوکرایەوە، ئەمڕۆ پەکەکە بە فەرمی ڕایگەیاند پابەند دەبین بە پەیامەکەی ئۆجەلان.
لێدوانی فەرمی: جەودەت یڵماز، جێگری سەرۆککۆماری تورکیا، لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی پەکەکە، ئامانجی تورکیا بۆ گەیشتن بە "تورکیایەکی بێ تیرۆر" دەچێتە ناو قۆناغێکی نوێ. هەڵوەشاندنەوەی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە بەبێ هیچ دانووستانێک بە مانای ژینگە و قۆناغێکی نوێ لە ڕووی گەشەپێدان و دیموکراسی و هەروەها لە بواری ئەمنیەتیشدا دێت.
جێگری سەرۆککۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەش کرد کە دامەزرێنەری پەکەکە داوای هەڵوەشاندنەوەی کرد. ئێمە لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکانمان بە وردی بەدواداچوون بۆ ئەم قۆناغە نوێیە و ڕەنگدانەوەکانی دەکەین .
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






