
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا و کیەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا کۆبوونەوەی لووتکەی سەرکردەکانی ئەوروپا بۆ پشتگیری لە ئۆکراینا بەڕێوەدەچێت.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی یەکشەممە، 2-3-2025، بەریتانیا میوانداریی سەرکردەکانی ئەوروپا لە لەندەن دەکات بۆ لووتکەیەکی چارەنووسساز، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ دووپاتکردنەوەی پشتگیریی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ ئۆکراینا و ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لەدوای دەمەقاڵێ توندەکەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی.
ئەمەش بزانە: ڕۆژی شەممە، ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لەلایەن کیەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا پێشوازی لێکرا، دواتر لەندەن و کیێڤ ڕێککەوتنێکی هاوکاریی سەربازیان بە بڕی زیاتر لە دوو ملیار یۆرۆ بۆ پاڵپشتیکردنی ئۆکرانیا واژۆ کرد.
ئەوەی لەو بارەیەوە دەگوترێت: لووتکەکە بە بەشداری هەریەکە لە، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، ئۆروسلا ڤۆندەرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا، مارک رووتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ، ئۆلاف شوڵتز، ڕاوێژکاری کاربەڕێکەری ئەڵمانیا، جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا و هاوکات بە بەشداریی بەرپرسە باڵاکانی هۆڵەندا، نەرویج، پۆڵەندا، تورکیا و چەندین وڵاتی دیکە بەڕێوەبچێت.
زانیاریی زیاتر: ئەم لووتکەیە پێش کۆبوونەوەی لووتکەی نائاسایی ئەوروپایە سەبارەت بە ئۆکرانیا کە بڕیارە لە 6ی ئازار لە برۆکسل بەڕێوەبچێت.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن داوا لە سووریا دەکات پەیوەندی بە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتییەوە بکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






