پەرلەمانی عێراق: ئامادەكارییەكان بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان تەواو كراون
- عێراق
- 3 ئازار

یەکێک لە کێڵگە نەوتەکانی کوردستان
ئاڤا نیوز
لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم ئامادەكارییەكان بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان تەواو كراون و بەربەستەكان لادراون.
وێنە گەورەكە: بەگوێرەی هەمواری یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2025، هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیا دەستپێدەكاتەوە، بەپێی هەموارەكەش؛ ڕۆژانە 300 بۆ 325 هەزار بەرمیل نەوت لەڕێگەی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوت 'سۆمۆ' ڕەوانە دەكرێت و دەفرۆشرێت.
لێدوانی فەرمی: عەلی شەداد، وتەبێژی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق بە میدیا عێراقییەكانی ڕاگەیاندووە، هیچ بەربەستێک لەبەردەم هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان نەماوە و ئامادەکارییەکان بۆ ئەو پرۆسەیە تەواو کراون.
زانیاریی زیاتر: وتەبێژی لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق ڕوونیشی كردەوە، هەرچەندە بەپێی هەمواری یاسای بودجە، هەرێمی كوردستان پابەندە ڕۆژانە 300 بۆ 325 هەزار بەرمیل نەوت لەڕێگەی سۆمۆوە هەناردە بكات، بەڵام پێدەچێت لە سەرەتادا نەتواندرێت ئەو بڕە نەوتە هەناردە بكرێت و بڕی نەوتی هەناردەكراو 185 هەزار بەرمیل دەبێت، جگەلەوەش هەرێمی كوردستان داوای كردووە بڕی نەوتی بەكارهێندراو بۆ ناوخۆ، لە 45 هەزار بەرمیلەوە بكرێتە 110 هەزار بەرمیل نەوت لەڕۆژێكدا.
باكگراوند: ماوەی دوو ساڵە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە وەستاوە، بەهۆیەوە زیانی زیاتر لە 25 ملیار دۆلار بەر عێراق و هەرێمی كوردستان كەوتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






