
بەنداوی دەربەندیخان
ئاڤا نیوز
قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان چەند بڕیارێکی لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەرکرد بە ئامانجی ڕێکخستنی بازاڕ، یەکێکیان داخستنی ئەو شوێنانەیە لەسەر شەقامەکان مەی بە ڕێبواران دەفرۆشن.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز ڕێوشوێنی تایبەت دەگیرێتەبەر بەرامبەر چێشتخانەکان و بازاڕ و چاودێری ئەو شوێنانە دەکرێت کەلوپەل گران دەکەن، ئەمساڵ لە دەربەندیخان چەند بڕیارێک دەرچووە، یەکێک لە بڕیارەکان داخستنی ئەو شوێنانەیە کە مەی دەفرۆشن لەسەر شەقامەکان.
لێدوانی فەرمی: سلێمان محەممەد، قایمقامى دەربەندیخان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بڕیارماندا بە داخستنی سەرجەم ئەو شوێنانەی لەسەر شەقامەکان مەی دەفرۆشن، هاوکات ئەو شوێنانەشی تایبەت و داخراون و مەی دەفرۆشن، لە کاتژمێر حەوتی ئێوارە تا 12ـی شەو کراوە بن و دواتر دەبێت دابخرێن.
زانیاریی زیاتر: قایمقامی دەربەندیخان دەشڵێت، جۆر و شوێنى ئەو مەیفرۆشانەى ئەمڕۆ قەدەغەیان کردوون، لە سلێمانى و زۆر جێگاى دیکە قەدەغەیە، چونکە ئەو شوێنانەى دایانخستوون مەیفرۆشى سەفەرین و شوێنى دانیشتنیان نییە و مەى بە ڕێبواران دەفرۆشن، لە کاتى پابەند نەبوون، ڕووبەڕووى لێپێچینەوە دەبنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ لە دیوانی قائیمقامیەت کە لێپسراوی فەرمانگە سەربازییەکان و لیژنەی ئەمنیی قەزای دەربەندیخان ئامادەی بوو، چەند بڕیارێک دران کە سەرجەمی لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و ڕێکخستنی بازاڕ لەو مانگی ڕەمەزان، بڕیارەکانیش ئەمانەن:
- داخستنی ئەو شوێنانەی کە مەی دەفرۆشن لە مانگی ڕەمەزان.
- هێزەکانی پۆلیسی هاتووچۆ ڕاسپێردران لێپرسینەوە لەو ماتۆڕسکیلانە بکەن کە بونەتەهۆی بێزاری هاووڵاتییان.
- ڕێگریکردن لە دیاردەی دەروەزە کردن لە ناوشاردا و لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵیان ئەنجام بدرێت.
- دانانی هێزی پۆلیسی چالاکیە مەدەنیەکان لەبەردەم مزگەوتەکاندا کەوتاری هەینی دەخوێندرێت، بەپێی پێویست.
- جەخت کرایەوە لە لێپرسینەوە کردن لەلایەن لیژنەی چاودێریکردنی بازاڕ و ڕێگری کردن لە بەرزکردنەوەی نرخی شتومەک و چاودێریکردنی کوالێتی خۆراک و شیرینی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 8 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
42 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






