
ئەحمەد حاسوود، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەئجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە تۆمەتی گەندەڵیکردن ئەحمەد حاسوود، سەرۆکی ئەنجوومەنەکەیان لە پۆستەکەی دوورخستەوە، حاسوودیش بڕیارەکەی ڕەتکردەوە و بە نایاسایی ناوی برد.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە دانیشتنێکدا، لێپرسینەوەیان لەگەڵ ئەحمەد حاسوود، سەرۆکی ئەنجوومەنەکە کرد و بە دەنگی 16 ئەندام لە کۆی 29 ئەندامی ئەنجوومەنەکە بڕیاریان دا لە پۆستەکەی دووریبخەنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەحمەد حاسوود، سەرۆکی دوورخراوەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: ئەو ڕێکارانەی لە دانیشتنەکەدا گیراونەتەبەر نایاسایی بوون و پێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنە، بەوپێیەش هەر بڕیارێک لەو دانیشتنە درابێت ڕەوا نییە.
لەلایەکی دیکەوە: هاوپەیمانیی "نەینەوا موستەقبەل" کە لە هێزەکانی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانەکانی پێکهاتوون، بڕیاری دوورخستنەوەی حاسوودی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، پەنا دەبەنە بەر دادگا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی چەندین بەڵگەنامە "ئەحمەد حاسوود" ڕووبەڕووی چەندین دۆسیەی گەندەڵی بووەتەوە، لەوانەش؛ بەکارهێنانی ناونیشانی زانستیی ساختە، چونکە بڕوانامەکەی لە عێراق باوەرپێکراو نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 18 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
52 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






