
کێڵگەیەکی نەوتی عێراق. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
ئەمریکا کۆتایی بە لێخۆشبوونی عێراق لە سزاکانی سەر ئێران دێنێت و بەم پێیەش عێراق نابێت پشت بە کارەبای ئێران ببەستێت. ئەمریکا بەمە دەیەوێت سزاکانی سەر ئێران قورستر بکات و هاوکات دەرفەتی زیاتر بۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکانی بواری وزە لە عێراقدا بڕەخسێنێت.
وێنە گەورەکە: دۆناڵد ترەمپ سیاسەتی "ئەوپەڕی گوشار"ـی لە سەر ئێران دەستپێکردووەتەوە و دەیەوێت ئێران ناچار بکات بە ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی، بەرنامەی مووشەکی بالیستی و ڕەفتارەکانی لە ناوچەکە.
لێدوانی فەرمی: وتەبێژێک بە ناوی وەزارەتی دەرەوە ئەمریکا بە 'The New Region'ـی ڕاگەیاندووە، ئەمریکا داوای لە عێراق کردووە کۆتایی بە پشتبەستنی بە وزەی ئێران بهێنێت و لەو بوارەدا سەربەخۆ و خۆبژێو بێت. ئەمریکا ئەوەشی بە عێراق گوتووە کە "ئێران لە دابینکردنی سەرچاوەی وزەدا جێگەی متمانە نییە، چونکە ئەو وڵاتە نەیتوانیوە پێداویستییە ناوخۆییەکانی خۆی پڕ بکاتەوە."
ئەوەشی گوتووە کە کۆتاییهاتنی پشتبەستنی عێراق بە وزەی ئێران دەبێتە دەرفەتێک بۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکان کە لە بوارەکانی کارەبادا کاردەکان و لە سەر ئاستی جیهانی پێشەنگ و جێگەی متمانەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: عێراق بە بڕی 500 مێگاوات کارەبا لە ئێرانەوە هاوردە دەکات، کە دەکاتە 4% لەو کارەبایەی لە عێراقدا بەکار دەبرێت. هاوکات عێراق لە ئێرانەوە گاز هاوردە دەکات بۆ دابینکردنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ناوخۆی وڵات و بەمەش 30% تاوەکو 40% لە پێداویستییەکانی وزەی خۆی دابین دەکات. ئەمەش بۆ عێراق زۆر گرنگە، بە تایبەت لە مانگەکانی هاویندا کە پلەکانی گەرما دەگەنە 50 پلەی سەدی و خواست لەسەر کارەبا دەگاتە ئەوپەڕی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 خولەک لەمەوپێش
کۆنگرەی نائاسایی جەهەپە لە ئەنقەرە دەستیپێکرد
- عێراق
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ حەوت وەزیری حکومەتی عێراق لە پەرلەمان دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
14 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران بەشێکی دیکەی کۆڕنیشی زاخۆی کردەوە و هانیشتمانییان دڵخۆشن
38 خولەک لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا دان بە سەربەخۆیی فەلەستیندا دەنێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: شایەنی خەڵاتی ئاشتییم
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلینسکی پەیامێکی بەپەلە ئاراستەی هاوپەیمانانی کیێڤ دەکات
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: لەشەڕی ڕووسیا و ئۆکراینادا پارە پەیدا دەکەین
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا بەشێوازێکی جیاواز هەوڵی بەکرێگرتنی سیخوور لە ڕووسیا و جیهان دەدات