
تابلۆی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان هاونیشتمانییان ئاگادار دەکاتەوە لەوەی کە هەر گەندەڵییەکیان لەهەر دامودەزگایەکی حکومی بینی، پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە 1015 بکەن.
وێنە گەورەکە: دەستەی دەستپاکیی کوردستان ژمارەیەکی زۆر پۆستەری چاپکردووە، لەهەموو فەرمانگە و وەزارەتەکان بڵاوی دەکاتەوە، بۆ ئەوەی هەر هاوڵاتییەک ئەگەر هەر حاڵەتێکی گەندەڵی بینی، یەکسەر لەڕێگەی ژمارە تەلەفۆنەکەوە پەیوەندی بە دەستەی دەستپاکییەوە بکات.
لێدوانی فەرمی: حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی دەڵێت،
- جگە لەو هێڵە گەرمە، هاونیشتمانیان دەتوانن لە ڕێگەی ئیمەیل یان تەلەفۆنەوە کەیسی گەندەڵییان پێ بگەیەنن، هەروەها گرەنتی ئەوەش دەکەن کە لەو پرۆسەیە هەموو نهێنییەکی ئەو کەسە پارێزراو دەبێت کە گەندەڵییەکە ئاشکرا دەکات.
- سەبارەت بە جێبەجێکردنی یاسای دەستەی دەستپاکی و پڕکردنەوەی فۆرمی دەرخستنی بەرژەوەندییە داراییەکانی پلە باڵاکان، حاکم ئەحمەد دەڵێت: بەهۆی نەبوونی سیستمێکی تەواوی بانکی، نەتوانراوە وەک خۆی ئامانجەکە بپێکین، بەڵام دەستەی دەستپاکی لە کابینەی نوێ پێشنیاز دەکات هەموو مامەڵەیەکی پلە باڵاکان لە داهاتوو لەڕێگەی بانکەوە بێت. ئێستاش هیچ بەرپرسێکی پلە باڵا خانەنشین ناکرێت تا فۆرمی کۆتایی لە دەستەی دەستپاکی پڕ نەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن






