نێچیرڤان بارزانی: یه‌كڕیزی گه‌ره‌نتيی ڕاسته‌قینه‌یە بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته ده‌ستوورییه‌كانمان
- کوردستان
- 11 ئازار

نێچیرڤان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەسەر ڕێککەوتنی 11ـی ئادار بڵاوکردەوە و دەڵێت: داهاتووی عێراق له جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور، به‌هێزكردنی هاوبه‌شيی ڕاسته‌قینه و بونیادنانی وڵاتێكدایه كه ئاسایش، سه‌قامگیری و دادپه‌روه‌ری تيایدا باڵاده‌ست بێت.
وێنە گەورەکە: ڕێککەوتنامەی 11ی ئاداری ساڵی 1970 بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر، بووە وێستگەیەکی مێژوویی و گرنگ لە خەباتی گەلی کوردستان و بە یەکەم بەڵگەنامەی فەرمی بۆ داننان بە مافی کورد دادەنرێت.
پەیامی فەرمی: لە پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاتووە: ئه‌مڕۆ يادى 55 ساڵه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئاداری 1970 ده‌كه‌ینه‌وه كه به ڕابه‌رايه‌تيى بارزانيى نه‌مر بووه خاڵی وه‌رچه‌رخان و وێستگه‌یه‌كی مێژوویى و گرنگى خه‌باتى گه‌لى كوردستان و یه‌كه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رميی داننان به به‌شێك له مافه ڕه‌واكانيدا.
-بنه‌مای یاسایی بۆ ده‌ستكه‌وته‌كانی ئێستامان داڕشت، به شێوه‌يه‌ك هيچ ده‌سه‌ڵاتێكى عێراق نه‌توانێت جارێكى تر نكۆڵى له مافه‌كانمان بكات.
-له‌م یاده شكۆدارهدا، به‌ڕێزه‌وه یادی ئه‌و نه‌به‌ردانه دهكهينهوه كه له‌پێناو ئازادی و مافه‌كانی گه‌ل و نيشتماندا گیانیان به‌خشی.
-ڕێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئادار، نموونه‌ی چاره‌سه‌رێكی دادپه‌روه‌رانه بوو له‌سه‌ر بنه‌مای لێكگه‌یشتن و دانوستاندن، به‌ڵام دواتر ده‌سه‌ڵاتی عێراق لێى پاشگه‌ز بووه‌وە و له ئه‌نجامدا، چه‌ندین ده‌یه ململانێ و شه‌ڕى لێكهوتهوه كه جگه له نه‌هامه‌تى و ئازار هیچی دیکەی بۆ عێراق نه‌هێنا.
- عێراق هێشتا باجی پابه‌ندنه‌بوون به‌و ڕێككه‌وتننامه‌يه و به بنه‌مای هاوبه‌شيی ڕاسته‌قینه و مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كانی ده‌دات.
-وانه و ئه‌زموونه‌كانى مێژوو ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه سه‌قامگیری به‌دی نایه‌ت ته‌نيا له ڕێگه‌ی ديموكراسى، كه دروشمى شۆڕش بوو، ڕێزگرتن له فره‌یی، كاری هاوبه‌ش و چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی له‌نێوان هه‌موواندا نه‌بێت.
-یه‌كڕیزی و تهبايى، گه‌ره‌نتيی ڕاسته‌قینه‌ن بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته ده‌ستوورییه‌كانمان و داهاتووی نه‌وه‌كانمان.
-بۆیه داوا له هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان و عێراق ده‌كه‌ین په‌ند له‌م ئه‌زموونه وه‌ربگرن و به گیانی بهرپرسیاريهتيی نیشتمانی پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ چه‌سپاندنی فیدراڵی، پاراستنی مافه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق و به‌هێزكردنی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیيانه.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






