باڵەخانەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان - لۆگۆی یەکێتی
ئاڤا نیوز
یەکێتیی نیشتمانی دیداری گشتیی ئەنجامدەدات و بڕیار لەسەر چەند گۆڕانکارییەکی ناوخۆیی دەدات، ئەندامێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی ئەو حیزبەش دەڵێت، "زۆر گۆڕانکاری لەناوخۆدا دەکرێت".
وێنە گەورەکە: ئەم هەفتەیە مەکتەبی سیاسیی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی کۆبوونەوە، ئەمەش قسە و باسی زۆری لەبارەی گۆڕانکارییە ناوخۆییەکانی حزبەکە بەدوای خۆیدا هێنا، ئاڤا بەدواداچوونی کرد و وردەکاری گۆڕانکارییەکان لێرەوە دەخاتەڕوو.
زانیاری تایبەت: ئەندامێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- یەکێتی لە موسڵ، دهۆک، هەولێر، سۆران دیداری کردووە، تەنیا کەرکووک و سلێمانی ماون، ئەوانیش لەمانگی ڕەمەزاندا لەگەڵ دیداری گشتیی ئەنجامدەدرێن.
- گۆڕانکاری لەبەرپرسی مەڵبەندەکان دەکرێت، دوو بۆچوون هەیە، یەکەمیان بەشێک لە بەرپرسەکان بگۆڕدرین، دووەم سەرجەم بەرپرسی مەڵبەندەکان بگۆڕدرێن، چونکە بەشێکیان توانای ئەو بەرپرسیارێتیەیان نییە، بەشەکەی دیکەیان دەخرێنە بەرپرسیارێتی دیکە.
- قسە لەسەر گۆڕینی سەرکەوت زەکی، لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخستن و بڵێسە جەبار فەرمان، لێپرسراوی مەکتەبی شەهیدان و تێکۆشەران هەیە.
- گۆڕانکاری لە مەکتەبەکان دەکرێت، پێشنیاز بۆ دروستکردنی دوو مەکتەبی دیکە دەکرێت بەناوی، مەکتەبی چاودێری و مەکتەبی داتا و ئامار، هەروەها پێشنیاز بۆ لابردنی هەردوو مەکتەبی ڕێکخراوەکان و مەکتەبی شەهیدان و تێکۆشەرانیش کراوە.
- دوو پڕۆژە بۆ گۆڕینی پەیکەری یەکێتی پێشنیاز کراوە، ڕەنگە دواتر هەردوو پڕۆژەکەش تێکهەڵکێش بکرێن.
پڕۆژەی یەکەم؛ مەڵبەند و کۆمیتەکان تەجمید بکرێن و بەشێوەی بازنە کار بکرێت، هاوشێوەی بازنەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
پڕۆژەی دووەم؛ کۆمیتەکان بهێڵرێنەوە، کار لەسەر بنەمای بنکە و وێستگەکانی ڕێکخستن بکرێت، ئەگەر کۆمیتەکانیش بمێننەوە و بکرێن بە بازنەی کۆمیتە، بۆ نموونە سلێمانی 20 کۆمیتەی نابێت و دەکرێت بە چوار زۆن و بازنە.
- یەکێتی بڕیاریداوە جێگر بۆ سەرۆک دابنێت، بۆ ئەم پۆستەش ڕەفعەت عەبدوڵڵا پێشنیازکراوە و وەک باس دەکرێت یەکلاییش کراوەتەوە.
- هەر شتێک بەریەکەوتن یان دژی پەیڕەوی ناوخۆ بێت، ئەوا لە دیداری یەکێتی بڕیاری لەسەر دەدرێت، چونکە دیدار دەسەڵاتی هەیە.
- پێشنیاز بۆ چەند گۆڕانکارییەک لە پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی کراوە، لەوانە زیادکردنی سێ تاوەکو پێنج ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی، هەروەها بڕیاردان لەسەر کاراکردن یاخوود لابردنی ئەنجوومەنی باڵای بەرژەوەندییەکان و ئەنجوومەنی پشتیوانی یەکێتی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکێتی تاوەکو ئێستا پێنج کۆنگرە و پێنج پلینیۆم و یەک دیداری ئەنجامداوە، هەروەها ئێستا 60 ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






