ئاڤا نیوز
فیلمێکی دێکۆمێنتاری عەدنان زەندی، دەرهێنەری کوردی خەڵکی سنە، لە فێستیڤاڵی "زووم"ـی وڵاتی پۆلۆنیا پلەی یەکەمی فیلمە دێکۆمێنتارییەکانی بەدەستهێنا.
لێدوانی فەرمی: عەدنان زەندی، دەرهێنەر و شانۆنامەنووس بە ئاڤا میدیای گوت: بە دێکۆمێنتارییەکی 30 خولەکی بەناوی "حەبیبوڵا"، بەشداریی لە فێستیڤاڵی 'زووم' لە پۆڵۆنیا کردووە.
زانیاریی زیاتر: 28ـین خولی فێستیڤاڵی فیلمی زووم لە پۆڵۆنیا ڕۆژی 8ـی مارس، هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی ژنان کۆتاییهات و بەم بۆنەیەوە عەدنان زەندی خەڵاتەکەی پێشکەش بە ژنان کرد، بە تایبەت ژنانی کورد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: عەدنان زەندی، دەرهێنەر و شانۆنامەنووس تاوەکوو ئێستا چەندین فیلمی بەرهەمهێناوە و لە فێستیڤاڵە جیاوازە ناوخۆیی و جیهانییەکاندا بەشداریی کردووە و خەڵاتی بردووەتەوە.
ئەمەش بزانە: فێستیڤاڵی زوومی پۆڵۆنیا یەکێک لە گرنگترین فێستیڤاڵە سەربەخۆکانی بواری فیلم لە ئاستی ئەورووپا و هەموو ساڵێک بە بەشداریی فیلمسازانی وڵاتە جیاوازەکان، بەڕێوەدەچێت.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
لوبنان پرۆسەی چەکداماڵینی حیزبوڵڵا خێراتر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنفرانسی یەکڕیزیی پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەدەچێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو پرۆژە لە دەربەندیخان جێبەجێ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب