
ئاڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و وڵاتی تورکیا
ئاڤا نیوز
تورکیا پرۆژەیەکی پەروەردەیی لە شاری سلێمانی ڕادەگەیێنێت و بەنیازە قوتابخانەیەکی نێودەوڵەتی دروست بکات، ئەمەش دەبێتە یەکەم پرۆژەی تورکیا لەو شارە.
بۆچی گرنگە: کردنەوەی پرۆژەیەکی پەروەردەیی لەمشێویە لەکاتێکدایە، بەتۆمەتی هاوکاریکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان 'پەکەکە'، پەیوەندی نێوان تورکیا و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان خراپە و نزیکەی دوو ساڵیشە تورکیا گەشتە ئاسمانییەکانی بەڕووی فڕۆکەخانەی سلێمانی داخستوون.
لێدوانی فەرمی: ئێرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر ڕایگەیاند، پلان و پرۆژەی پەروەردەیی زۆر باشیان هەیە بۆ ئەوەی لەڕێگەیەوە پەرە بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کوردستان بدەن.
زانیاریی زیاتر: کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر لەبارەی پرۆژەکانیانەوە دەڵێت، سەرقاڵی ئەوەن پرۆژەکانیان فراوان بکەن و ئامانجیانە لە دهۆکیش قوتابخانەی نوێ دروست بکەن. لە سلێمانیش زەوی پێویستیان بۆ دیاری کراوە، ئەگەر هەلومەرج و بارودۆخەکان یارمەتیدەر و لەباربن، بەمنزیکانە دەست دەکەن بە بونیادنانی قوتابخانەکە.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: بەرپرسانی باڵای تورکیا بەتایبەت ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمار و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا چەندینجار هۆشدارییان داوەتە بەرپرسانی یەکێتی لە پەکەکە دووربکەونەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن