
ئاڵای وڵاتانی ئەمریکا و کەنەدا
ئاڤا نیوز
کەنەدا لە هەڕەشەکانی بۆ سەپاندنی باجی زیادە لەسەر سێ ویلایەتی ئەمریکا پاشەکشەی کرد، ئەمەش دوای بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ سەپاندنی باجی زیاتر لەسەر بەرهەمی هاوردەکراوی کەنەدا دێت.
وێنە گەورەکە: شەڕی بازرگانی ئەمریکا و کەنەدا پێی ناوەتەوە قۆناغێکی نوێ و لەبەرامبەردا باجی زیادە لەسەر یەکتر دەسەپێنن، ئەمەش کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر ئابووری هەردوو وڵاتەکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە شەڕێکی ئابووریدا کە سەرەتا دۆناڵد ترەمپ دەستیپێکرد، لە دوایین هەنگاودا دۆگ فۆرد، سەرۆکوەزیرانی ویلایەتی ئۆنتاریۆی کەنەدا ڕایگەیاند، ئەگەر ترەمپ بەردەوام بێت لە شەڕی بازرگانی، ئەوە بەتەواوەتی پێدانی کارەبا بە ئەمریکا ڕادەگرن، هەروەها ئەگەر پاشەکشە لە کەرتی ئابووری ڕووبدات، تەنیا یەک کەس سەرزەنشت دەکرێت ئەویش دۆناڵد ترەمپە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا لەلایەن دۆگ فۆرد و هاوارد لوتنیک، وەزیری بازرگانیی ئەمریکا، هەردوو سەرکردەکە ڕایانگەیاندووە،
- گفتوگۆیەکی بەرهەمداریان سەبارەت بە پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان ئەمریکا و کەنەدا ئەنجامداوە.
- ڕۆژی پێنجشەممە لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر نوێکردنەوەی ڕێککەوتنی بازرگانی ئەمریکا و مەکسیک و کەنەدا.
- کەنەدا ڕەزامەندی لەسەر ڕاگرتنی سەپاندنی باجی زیادە بە ڕێژەی 25% لەسەر هەناردەکردنی کارەبا بۆ ویلایەتی میشیگان و نیویۆرک و مینیسوتای ئەمریکا دەربڕیووە.
لەلایەکی دیکەوە: پیتەر ناڤارۆ، ڕاوێژکاری بازرگانی ترەمپ ڕایگەیاند، سەپاندنی باجی زیاتر لەسەر هاوردەکردنی مەکسیک و کەنەدا جێبەجێ ناکرێت و بە ڕێژەی 50% باج لەسەر پۆڵا و ئەلەمنیۆمی هاوردەکراو لە کەنەداوە بۆ ئەمریکا ناسەپێنین.
ئەمەش بزانە: دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی دوو هێندەکردنی سەپاندنی باجی لەسەر هاوردەکردنی پۆڵا و ئەلەمنیۆمی کەنەدا کردبوو، ئەمەش بەهۆی بڕیارەکەی ویلایەتی ئۆنتاریۆی کەنەدا بۆ دانانی باج لەسەر هەناردەکردنی کارەبا بۆ ئەمریکا.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
دانووستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەستپێدەکەنەوە
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
بەدواداچوون بۆ کێشەی شاری ئایندە2 لە هەولێر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی غەززە کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلینسکی: بڕیارێک بەبێ ئۆکراینا بدرێت ئاشتی ناهێنێتە ئاراوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کەنەدا خەرجییە سەربازییەکانی بە بڕی ملیارەها دۆلار زیاد دەکات