ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق: لێخۆشبوون بۆ هاوردەکردنی غاز لە ئێرانەوە بەردەوامە
- عێراق
- 12 ئازار

فەرهاد عەلائەدین، ڕاوێژکاری پەیوەندییەکانی دەرەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری پەیوەندییەکانی دەرەوەی سەرۆک وەزیران ڕەتیدەکاتەوە ئەمریکا نیازی هەبێت بانکی ڕافیدەین سزا بدات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لێخۆشبوونی هاوردەکردنی غاز لە ئێرانەوە بەردەوامە، پرسی هەڵوەشانەوەی گرووپە چەکدارەکانیش بە بابەتێکی ناوخۆیی دادەنێت و دەڵێت، هەڵوەشانەوەیان لەناو پەیامەکانی مەرجەعی باڵا و بەرنامەی حکومەتدا هەیە و هەندێکیشیان مەرجیان هەیە بۆ ئەوەی تێکەڵ بە حەشدی شەعبی بکرێنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕاوێژکاری پەیوەندییەکانی دەرەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە میانی دیدیدارێکی تەلەڤزیۆنیدا تیشکی خستە سەر چەند پرسێک لەوانە، سزاکانی ئەمریکا بۆسەر کەرتی بانکی و پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی دراوسێی عێراق و پێشهاتەکانی ئەمدواییەی سووریا و چارەنووسی ئەلیزابێس تسۆرکۆڤ.
لێدوانی فەرمی: فەرهاد عەلائەدین، لەبارەی سزای سەر کەرتی بانکیی عێراق ڕایگەیاند: وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕەتیکردووەتەوە هیچ نیازێکیان هەبێت بۆ سزادانی بانکی ڕافیدەین، هەروەها کۆمپانیا ئەمریکییەکان کار بۆ دووبارە داڕشتنەوەی بانکی ڕافیدەین دەکەن و هیچ نیازێک نییە سزای بەسەردا بسەپێنێت.
٠ لە ساڵی 2011ـەوە عێراق لە پێشینەی کارەکانی ئەمەریکا نەبووە، کاردەکەین بۆ گۆڕینی ئەو تێڕوانینەی ئەمریکا کە عێراق بەشێک نییە لە دۆسیەی ئێران.
٠ ڕۆژانە گفتوگۆ لەسەر چارەنووسی گرووپە چەکدارەکان دەکرێت.
٠ ئەلیزابێس تسورکۆڤ بە شێوەیەکی یاسایی هاتووەتە ناو عێراق و حکومەت بەرپرسیارە لە پاراستنی.
٠ مانەوەی چارەنووسی تسورکۆڤ بەم شێوەیە دەبێتە کێشە بۆ عێراق.
٠ بەپێی زانیارییەکانی حکومەت، تسورکۆڤ لە ژیاندا ماوە.
٠ هەڵوەشانەوەی لێخۆشبوونەکە بۆ هاوردەکردنی کارەبایە، بەڵام هاوردەکردنی غاز بەردەوامە.
٠ ڕووداوەکانی سووریا هاندەر نین بۆ ئەوەی عێراق بەڕووی سەرۆکی ئیدارەی سووریا، ئەحمەد شەرعدا بکرێتەوە.
٠ داعش پێداویستییەکانی دەستکەوتووە و دەستی بەسەر چەکدا گرتووە لە سووریا، عێراقیش لەو بارەیەوە نیگەرانە.
٠ 25%ـی نەوتی عێراق لەلایەن چینەوە دەکڕدرێت، پشکێکی بەرچاومان لەو وڵاتەدا هەیە.
٠ پەیوەندی عێراق لەگەڵ چین و ڕووسیا بازرگانییە، نەک سیاسیی.
٠ پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سعوودیە لە باشترین ئاستیدایە، سعوودیەش هیچ نیگەرانییەکی نییە لە پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ قەتەر.
٠ هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر ڕێککەوتنی کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراقدا نەهاتووە.
٠ کۆتاییهاتنی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕێگە بە عێراق دەدات جۆری ئەو هێزە بیانییە دیاری بکات کە پێویستی پێیەتی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- فۆتۆستۆری
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






