وەزارەتی ناوخۆی عێراق: هەماهەنگیمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە باشترین دۆخدایە
- عێراق
- 12 ئازار

ئاڵای هەرێمی کوردستان و عێراق
ئاڤا نیوز
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، هەماهەنگیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە باشترین دۆخدایە بەتایبەت لەبواری ڕووبەڕوبوونەوەی تاوان و ماددە هۆشبەرەکان، جەختیش دەکاتەوە کە ڕێژەی تاوان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە.
بۆچی گرنگە: هەرێمی کوردستان و بەغدا لەبواری ئەمنییدا هەماهەنگی بەردەوامییان هەیە و بەوهۆیەش چەندین داواکراو کە فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە، لە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی کوردستان و عێراق دەستگیرکراوان و ڕادەستی بەرامبەرەکانیان کراونەتەوە.
لێدوانی فەرمی: عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، "لەبواری ڕووبەڕوبوونەوەی تاواندا هەماهەنگیمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە باشترین دۆخدایە بەتایبەت لە بواری ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان".
زانیاریی زیاتر: ئاماژەی بەوەشکرد، لە دوای ساڵی 2003ەوە، دۆخی ئاسایشی ناوخۆ لە باشترین دۆخدایە و ڕێژەی تاوان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە، بۆیەش لە قۆناغی داهاتوودا کار دەکەن بۆ کۆتاییهێنان بە بەسەربازگەکردنی شارەکان و دەیانەوێت تەنیا پۆلیس و هێزەکانی فریاکەوتن ئەرکی ئاسایشی شارەکان بەڕێوەبەرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






