
وێنەی دوو کرێکاری سووری لە عێراق کە لەلایەن چەکدارانی شیعە هەڵدەکوترێتە سەریان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی عێراق هۆشداری بە سوورییەکانی نیشتەجێی عێراق دەدا و هەڕەشەی دیپۆرتکردنەوەیان لێدەکات ئەگەر بێت و هەوڵی نانەوەی فیتنە بدەن و ڕێز لە بەهاو داب و نەریتەکان نەگرن.
چیرۆکی سەرەکی: لە کاردانەوەی هێرشی سوپای سووریا بۆ سەر عەلەوییەکان لە پارێزگا کەناراوەکانی سووریا و کوشتنی خەڵکی ئەو شارانە، لە عێراق هێرش کرایە سەر چەند هاووڵاتییەکی سووری نیشتەجێی پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاست، هاوکات دەزگا ئەمنییەکانیش بە تۆمەتی پاڵشتی لە ئیدارەی نوێی سووریا چەند هاووڵاتییەکی سووریایان دەستگیر کرد.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: وەزارەتی دەرەوەی سووریا هێرشکردنەسەر هاووڵاتیانی وڵاتەکەی لە عێراق سەرکۆنە کرد و بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ناوی برد، داواشی لە حکومەتی عێراق کرد لێپرسینەوە لە هێرشکارەکان بکات و پارێزگاریی لەو سوورییانەش بکات کە لە وڵاتەکەیدا دەژین.
چارەسەرەكان: فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراقیش بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی ئەمنییدا بۆ لێپرسینەوە لە هەموو ئەوانەی دەستیان هەبووە لە هێرشکردنەسەر ئەو سوورییانەی لە عێراق کاردەکەن، جەختیشی کردەوە کە ئەو ڕەفتارە لەگەڵ ڕەوشتی ڕەسەنی عێراقییەکان یەکناگرێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی ناوخۆی عێراق:
- عێراق وڵاتێکی بەخشندەو و میواندۆستە و خەڵکەکەی بەڕێز و پێزانینەوە سەیری هەموو ئەوانە دەکات کە سەردانی وڵاتەکە دەکەن و تێیدا دەمێننەوە و بە بەشێک لە خۆیان دەزانن تا ئەو کاتەی لەسەر خاکی عێراقن.
- لەگەڵ ئەوەش دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی وەزارەتی ناوخۆ ژمارەیەک حاڵەتی نایاسایییان تۆمارکردووە لەلایەن هەندێک لەوانەی لە عێراق نیشتەجێن.
- حاڵەتەکان ڕەهەندی تائیفییان هەیە و پاڵپشتی و هاندانی تووندوتیژی دەکەن. ئەمەش بە هەموو شێوەیەک لەلای ئێمە ڕەتکراوەیە.
- پێویستە لەسەر ئەوانەی نیشتەجێی خاکی عێراقن ڕێز لەو یاسا و بەها و داب و نەریتە بگرێت کە گەلی ئازیزمان لەسەری پەروەردە بووە.
- هۆشداری بە هەرکەسێک دەدەین کە بیەوێت یاساکانی عێراق پێشێل بکات و کردەوەیەک ئەنجام بدات، ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە.
- هەر نیشتەجێبووێکی عێراق زانیارییەک بڵاو بکاتەوە کە زیان بە بەهاکانی کۆمەڵگەی عێراقی بگەیێنێت، دیپۆرت دەکرێتەوە.
- هەر کەسێک هەوڵی لادان لە ڕێگای ڕاست بدات، بێگومان فیتنە دروست دەکات و ئەمەش بە پێی یاسا وەڵامێکی تووندی دەدرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 58 چرکە لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 28 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت






