
دیمەنێک لە وڵاتی کەنەدا. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
کەنەدا بڕیاری دا بەشێک لە سزاکانی سەر سووریا هەڵبگرێت، ئەمەش وەک دووپاتکردنەوەی پشتیوانی بۆ حکومەتی ڕاگوزەری ئەو وڵاتە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 2025-03-12، کەنەدا بەشێک لە سزاکانی سەر سووریای هەڵگرت و دانانی باڵیۆزێکی بۆ دیمەشق ڕاگەیاند، ئەمەش لە کاتێکدایە کە دەسەڵاتدارانی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر داوای پشتیوانی نێودەوڵەتی دەکەن.
ڕاگەیێنراوەی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند : کەنەدا بە بڕی 84 ملیۆن دۆلار هاوکاری مرۆیی پێشکەش بە سووریا دەکات وەک پاڵپشتییەک بۆ حکومەتی نوێ و هاووڵاتییانی و دووبارە نۆژەن کردنەوەی سووریا.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: عومەر غەبرە، نێردەی کەنەدا بۆ سووریا ڕایگەیاند: کەنەدا دەتوانێت ڕۆڵێکی کاریگەر بگێڕێت بۆ ئەوەی سوورییەکان بتوانن وڵاتێکی گشتگیر بوونیاد بنێن لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە هەموو پێکهاتەکان''.
لە لایەکی دیکەوە: کەنەدا، ستیڤانی ماکولوم، باڵیۆزی وڵاتەکەی لە لوبنان وەک باڵیۆزی نوێ لە سووریا دیاری کرد.
بۆچی گرنگە: هەڵگرتنی بەشێک لە سزاکانی سەر سووریا لە لایەن کەنەدا هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئەوەی وڵاتانی دیکەش سزا نێودەوڵەتییەکانی سەر ئەو وڵاتە کەم بکەنەوە و سووریا دووبارە ئاوەدان بکەنەوە و دۆخی هاووڵاتییانی باشتر ببێت.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن داوا لە سووریا دەکات پەیوەندی بە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتییەوە بکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






