کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
ماوەیەکە هەڵمەتێکی میدیایی دژی کارەبای 24 کاتژمێری پڕۆژەی ڕووناکی دەستیپێکردووە، ئەمەش بەبیانووی ئەوەی ئەو نرخانەی دیاریکراون بەرزن، بەڵام ئەوەی ئێستا لەبارەیەوە دەگوترێت نرخی کۆتایی نییە و پێویستی بە ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانە بۆ جێگیرکردنی.
وێنە گەورەکە: پرۆژەی ڕووناکی، پڕۆژەیەکی ستراتیژی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، مەبەستییەتی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ تەواوی کوردستان دابین بکات، ئێستا پڕۆژەکە لە بەشێکی زۆری هەولێر و سلێمانی جێبەجێ کراوە و ئێستا لە دهۆکیش دەستیپێکردووە.
ژمارەکان وادەڵێن: چوار پێوەر دانراون بۆ دیاریکردنی نرخی کارەبا کە هەر چواریان بە کیلۆوات تێچووی بەکارهێنانی کارەبا دیاردەکەن، ئامانجیش لەبەکارهێنانی ئەو پێوەرە هێنانە کایەی دادپەروەرییە لەنێوان ئەو شوێنانەی زۆرترین کارەبا بەکاردەهێنن و ئەو شوێنانەش کەمترین کارەبا بەکاردەهێنن.
لە سفرەوە بۆ 400 کیلۆوات: نرخێکە
لە 400 بۆ 800 کیلۆوات: نرخەکە بەرزتر دەبێتەوە.
لە 800 بۆ 1200 کیلۆوات: گران دەبێت.
لە 1200 کیلۆوات زیاتر: زیاتر گران دەبێت.
واتا تا 400 کیلۆواتی یەکەم بە نرخێکە و 400 کیلۆواتی دووەم بە نرخێکی دیکە و هەر چوار پێوەرەکە بەم شێوەیە دەبێت، بەو مەبەستەی خێزانێکی کەمدەرامەت یان ئاسایی کە کارەبا کەم بەکار دەهێنێت، جیاوازی هەبێت لەگەڵ خێزانێکی دەوڵەمەند کە کارەبا زۆر بەکاردەهێنێت و دەبێت پارەی زیاتر بدات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ئەو داتاکانی تیمی پڕۆژەی ڕووناکی کە بە ئاڤایان داوە و گەڕەکی شادی بە نموونە وەرگیراوە؛ تێکڕای خەڵک واتا نیوەی ماڵەکان مانگانە 760 کیلۆوات کارەبایان بەکارهێناوە.
زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی ئەو داتایانەی دەست ئاڤا کەوتووە، تەنیا 15 % خەڵک زیاتر زیاتر لە 125 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە، بەشێکی دیکەش بەمشێوەی خوارەوەیە.
26 ٪ی خەڵک 25 بۆ 50 هەزار دیناریان داوە.
29 ٪ی خەڵک 50 بۆ 75 هەزار دیناریان داوە.
20 ٪ی خەڵک 75 بۆ 100 هەزار دیناریان داوە..
10 ٪ی خەڵک 100 بۆ 125 هەزار دیناریان داوە.
7 ٪ی خەڵک 125 بۆ 150 هەزار دیناریان داوە.
8 ٪ی خەڵک زیاتر لە 150 هەزار دیناریان داوە.
واتا بەگشتی 75٪ی خەڵک کەمتر لە 100 هەزار دیناریان داوە.
10 ٪ی خەڵک 100 بۆ 125 هەزار دیناریان داوە.
- لەبارەی کارەبای دەرووبەری شارەکان و گوندەکان و ناحییەکان، تیمی پڕۆژەی ڕووناكی دەڵێت، بەهۆی ئەوەی کارەبا لەو ناوچانە کەمتر بەکاردەهێنرێت تێكڕای مانگانەیان لە نێوان 65 بۆ 70 هەزار دینار دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كۆمەڵگەیەكی فراوانی گەشتیاری لە گەلی شێرانە لە شێلادزێ بونیاد دەنرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی سلێمانی هەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردنی سواڵکەران دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو ملیار دیناری دیكە بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاویی هەولێر تەرخان كرا