
لۆگۆی ئەنەکەسە. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) ڕایگەیاند، دەستووری نوێی سووریا ئێمەی تووشی سەرسوڕمان کردووە و هەموو پێکهاتەکانی سووریای نائۆمێد کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا ئەمڕۆ هەینی لەبارەی واژۆکردنی دەستووری کاتی سووریا لەلایەن ئەحمەد شەرع ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و ئەمانە لەخۆ دەگرێت:
٠ ئەم دەستوورە لەلایەن لیژنەیەکەوە ئامادەکرا کە نوێنەرایەتی پێکهاتە سیاسی و نەتەوەیی و ئاینییە جیاوازەکانی نەدەکرد.
٠ دەستووری نوێ، مافی ئاین و پێکهاتە جیاوازەکانی پشتگوێخستووە و ناسنامەی دەوڵەت تەنیا لە یەک نەتەوە پێکهاتووە.
٠ دەستووری نوێ سیستمی مەرکەزی بەهێز دەکات و دەسەڵاتی فراوان بە سەرۆک کۆمار دەبەخشێت، ئەمەش ترسی سەرهەڵدانەوەی پاوانخوازی زیاد دەکات.
٠ بڕگەکانی دەستوور ماف و ئازادییە تاکە کەسییەکان سنووردار دەکات.
٠ ئەم دەستوورە قەیرانەکە قوڵتر دەکاتەوە.
٠ دەستووری کاتی سووریا پێویستی بە پێداچوونەوە هەیە و تێیدا مافی هەمووان زامن بکات.
٠ ئەنەکەسە پابەندی خۆی بۆ چارەسەری دیموکراسی لە چوارچێوەی سووریایەکی لامەرکەزی دووپات دەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: نەواف ڕەشید، بەرپرسی كۆمیتەی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا و لە هەرێمی كوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، جگە لەو ڕاگەیێنراوە هیچ پەیامێکی دیکەمان بۆ دیمەشق نییە و لەگەڵ قسەدە و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لەسەر ئەم بابەتە پەیوەندیمان نەبووە، بەڵام ئەوانیش وەک ئێمە لە دەستوورەکە ناڕازین.
نەواف ڕەشید دەڵێت: ئەحمەد شەرع بە واژۆکردنی دەستووری سووریا پاشەکشەی لە ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ هەسەدە کردووە، بۆیە ڕێککەوتنەکەی نێوان مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع سەرکەوتوو نابێت.
باکگراوند: ڕۆژی 13ـی ئادار کۆمیتەی پسپۆڕانی ڕاسپێردراو بۆ نووسینەوەی دەستووری سووریا ڕەشنووسی دەستووری نوێی سووریای ڕادەستی ئەحمەد شەرع کرد و ئەویش واژۆی لەسەر کرد، لە 53 ماددە پێکدێت، بەهۆی بێ بەشکردنی کورد و پێکهاتەکانی دیکە لە نووسینەوەی ئەو ڕەشنووسە لەلایەن بەشێکی زۆری پێکهاتە و هێزە سیاسییەکانی سووریا ڕەتکرایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






