
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا گەیشتە هۆڵی کۆنگرێس و گوتاری ساڵانەی پێشکەشکرد، باسی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەمریکا، پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان کرد، لە بەشێکی گوتارەکەی ئاماژە بەوەدا، کە "پووتین ناتوانێت ئۆکراینا بوەستێنێت."
گوتاری فەرمی: جەنگی غەززە و دۆخی پەنابەران، یەکێک بوو لەو پرسە گرنگانەی بایدن لە گوتاری ساڵانەیدا تیشکی خستەسەر و گوتی: بەرپرسیارییەتی پاراستنی خەڵکی سڤیلمان لەسەرشانە، ناوەستین تاوەکو هەموو بارمتەکان ئازاد دەکەین، هەروەها خۆراک و پێداویستییەکان دەگەیێنینە غەززە.
زانیاریی زیاتر: لە بەشێکی دیکەی ئاخاوتنەکانیدا سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند : "سوپای ئەمریکا ڕادەسپێرم، بۆ ئەوەی بەندەرێکی کاتی لە کەناراوەکانی غەززە بکاتەوە تاوەکو خۆراک و هاوکاری بگەیێنرێتە غەززە."
"تڕەمپ ملکەچی پووتین بووە"
جەنگی ئۆکراینا و ڕووسیا، پرسێکی دیکەی گرنگی گوتارەکەی جۆ بایدن بوو، کە هەلی وەرگرت و هێرشی کردە سەر دۆناڵد ترەمپ ڕکابەرەکەی بۆ سەرۆکی ئەمریکا و گوتی: پووتین ناتوانێت بەسەر ئۆکراینادا سەربکەوێت، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بە پووتینی دەگوت هەر دۆزەخێک کە دەتەوێت بیخوڵقێنە، ملکەچی دەبوو، هەر کەسێک پێی وایە پووتین جەنگەکە لە ئۆکراینا دەباتەوە هەڵەیە، ڕووسیا ئەم جەنگە ناباتەوە.
هەڵبژاردنەکانی 2024ی ئەمریکا دەبەینەوە
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، لە گوتارەکەیدا، هۆشداریدا لەوەی بەها دیموکراسیەکان لە ناوەوە و دەرەوەی ئەمریکا لە ژێر هەڕەشەدان، جەختیشی لەوە کردەوە "ئێمە لە هەڵبژاردنەکانی 2024 دەبەینەوە".
لە سەردەمی سەرۆک لینکۆڵن و شەڕی نێوخۆوە ئازادی و دیموکراسی لە ناوخۆدا وەک ئەمڕۆ لەژێر هەڕەشەدا نەبووە. بایدن وای گوت.
"لە ماوەی سێ ساڵدا 15 ملیۆن هەلی کارمان ڕەخساندووە"
بایدن لە درێژەی گوتارەکەی تیشکی خستەسەر پەرەپێدانی بە ئابووری ئەمریکا و بووژاندنەوەی لەماوەی دەسەڵاتیدا، ئاماژەی بەوەکرد "کە دەسەڵاتم وەرگرت هاتمە سەر ئابوورییەکی وێران، بەڵام ئێستا جیهان ئیرەیی بە ئابووری ئەمریکا دەبات و لە ماوەی سێ ساڵدا 15 ملیۆن هەلی کارمان ڕەخساندووە."
نۆ مانگی دیکە هەڵبژاردن لە ئەمریکا دەکرێت
گوتاری ساڵانەی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە تێیدا باس لە دۆخ و پێشهاتە نێوخۆیی و دەرەکییەکانی بەردەم وڵاتەکەی دەکات، لە کاتێکدایە نۆ مانگ بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکی ئەمریکا ماوە (05-11-2024 هەڵبژاردن دەکرێت)، بەڵام کێبڕکێی نێوان جۆ بایدن و ترەمپ قوڵتر دەبێتەوە، بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ هێرش دەکەنە سەر یەک، بۆ ئەوەی دەنگی زیاتر بۆخۆیان گرەنتی بکەن.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 13 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
47 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- جیهان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەگەری ئاگربەست لە سوودان هەیە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بەنیازە بنکەیەکی سەربازی لە دیمەشق دابمەزرێنێت






