
کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بافڵ جەلال تاڵەبانی
ئاڤا نیوز
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەبارەی پێکهێنانی حکومەت و دابەشکردنی پۆستەکان.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە هەولێر پێشوازی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی حکومەت و دابەشکردنی پۆستەکان.
ڕاگەیێنراویی فەرمی: لە کۆبوونەوەی نێوان مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی جەخت لە لە گرنگیی پێکهێنانی کابینەی نوێی لە زووترین کاتدا کرایەوە و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و یەکگرتوو.
- هەر لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی هەنگاو و ڕێککارەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا.
- هەردوولا کۆبوونەوەکانیان بە ئەرێنی هەڵسەنگاند و هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و یەکگرتوو و خزمەتگوزار لە زووترین کاتدا.
- کۆبوونەوەی نێوان هەردوولا زۆر باش بووە و لە کەشێکی ئەرێنیدا بەڕێوەچووە.
لێدوانە فەرمییەکان: سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، ئەمە دووەمجارە کۆبوونەوەیەکی باش و ئەرێنیمان بۆ لەیەک نزیکبوونەوە و تاوتوێکردنی بابەتە گرنگەکان بۆ خەڵکی کوردستان و ناوچەکە بەشێوەیەکی گشتیی کردووە، پێشکەوتن و لەیەکتێگەیشتنی زۆرباش لەسەر ئەو بابەتانە هەبووە و ئومێدەوارم، تیمەکانیش بتوانن بەو ڕوحیەتە بگەنە ڕێککەوتنێکی تەواو لەسەر پێکهێنانی حکومەت لە نزیکترین کاتدا.
- بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیش لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، کۆبوونەوەمان زۆر باش بوو و لەسەر چەند بابەتێکی ستراتیژی کە بۆ میللەتەکەمان باش بێت ڕێککەوتووین، کۆبوونەوەکانیشمان بەردەوام دەبێت و ئامانجی هەردوولامان ئەوەیە لە زووترین کاتدا، حکومەتێک دروست بکەین بۆ خزمەتی میللەتەکەمان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 56 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت