
کۆبوونەوەی نێوان مەسرور بارزانی و ئالپئارسلان بایراکتار، وەزیری وزەی تورکیا
ئاڤا نیوز
ئالپئارسلان بایراکتار، وەزیری وزەی تورکیا سەبارەت بە سەردانەکەی و بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرو بارزانی ڕایگەیاند: هەنگاوەکانی گەشەپێدانی بازرگانی نەوت و کارەبای نێوان هەولێر و ئەنقەرە تاوتوێ کران.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنی ئێوارە، ئالپئارسلان بایراکتار، وەزیری وزەی تورکیا لە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و پرسی پاراستنی ئاسایشی وزە و بەرزکردنەوەی ئاستی هەناردەی کارەبا بۆ عێراق تاوتوێ کرا.
دوای ئەوە سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆبوونەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: وەزیری وزەی تورکیا لە ئێکس ڕایگەیاندووە: دوای بەغدا سەردانی هەولێرم کرد لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڕێز مەسرور بارزانی کۆبووینەوە. لە کۆبوونەوەکەدا پرسی گەشەپێدانی بازرگانی نەوت و کارەبا تاوتوێ کران.
لە پاڵ ئەوەشدا: بایراکتار دەڵێت: لە میانی دیدارەکەماندا باسمان لەو هەنگاوانە کرد کە دەبێ بگیرێنەبەر بۆ پەرەپێدانی بازرگانی نەوت و کارەبا، هەنگاوی پێویست بگیرێتە بەر بۆ پەرەپێدانی هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیا حکومی-تایبەتەکانمان لە کێڵگە هایدرۆکاربۆنەکانی هەرێمدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەولێر و ئەنقەرە پەیوەندییەکی دیپلۆماسی و بازرگانی گرنگیان هەیە، پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا، گرنگترین خاڵی گەشەپێدانی ئابووری هەرێمی کوردستانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت