فڕۆکەخانەی هەولێر پێشکەوتووترین سیستم بۆ گواستنەوەی جانتای گەشتیاران دادەنێت
- کوردستان
- 17 ئازار

فرۆکەخانەی هەولێر- AA
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەڵێت، دەستیانکردووە بە دروستکردنی سیستمێکی نوێ بۆ گواستنەوەی جانتای گەشتیاران کە لەسەر ئاستی جیهان بە پێشکەوتووترین سیستم دادەنرێت.
وێنە گەورەکە: فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە ساڵی 2005 دروستکراوە و لەسەر ئاستی کوردستان گەورەترین فڕۆکەخانەیە. ڕۆژانە گەشتەکانی لەسەر ئاستی عێراق و وڵاتانی جیهان بەردەوامە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، پێشووتر گەشتیاران گلەییان لە سیستمی گواستنەوەی جانتای فڕۆکەخانە هەبوو. ئێستا دوو قۆناغی نۆژەنکراوەتەوە کە هەردوو قۆناغەکە دەکەونە ژێر زەمین، بەڵام بەشی (ئەڕایڤڵ) وەرگرتنەوەی جانتا ئێستا دەستیپێکردووە، لەسەر ئاستی عێراق بۆ یەکەمجارە ئەو سیستمە دادەنرێت.
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر ئەمانەشی وت:
- ئەو سیستمەی دادەنرێت ناوی (کارۆسێل)ـە لەسەر ئاستی جیهان پێشکەوتووترینە و کۆمپانیایەکی بەریتانی دابینیکردووە.
- تیمی فڕۆکەخانە لە بەریتانیا بۆ چۆنیەتی کارپێکردنی سیستمەکە پێشتر خولییان بینیووە.
- کەمتر لە سێ مانگی دیکە تەواو دەبێت و سیستمەکە کار دەکات.
بۆچی گرنگە: سیستمەکە تەنیا لە فڕۆکەخانە پێشکەوتووەکانی جیهان هەیە، هەر جانتایەک خانە و شوێنی تایبەتی خۆی دەبێت و ئاسانکاری زۆر بۆ گەشتیاران دەکات لە وەرگرتنەوەی جانتاکانیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






