سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتی - وێنە: تایبەت بە ئاڤا
ئاڤا نیوز
سەعدی پیرە، گوتەبێژی یەکێتی بەشێکی گفتوگۆکانی نێوان سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی ئاشكرا دەکا و دەڵێت، گفتوگۆیان لەبارەی چەندین پرسی گرنگی ستراتیژی و چۆنێتی بەڕێوەبردنی حوكمڕانی داهاتووی هەرێمی کوردستان کردووە.
بۆچی گرنگە: کۆبوونەوەکە گرنگی زۆری بۆ ئەو پرسانە هەیە كە تا ئێستا چارەسەر نەكراون. ئەو پرسانەی لەكۆبوونەوەكەدا هەردوولا لەسەری ڕێككەوتوون لە داهاتوودا ئاراستەی شاندی هەردوولا دەكرێن. هەروەها بڕیاری كۆتاییان لەبارەوە دەدرێت، بەڵام سەعدی پیرە ئاماژەی بە هیچ یەکێک لەو پرسانە نەکردووە کە رێککەوتنیان لەسەر کردوون.
لێدوانی فەرمی: سەعدی پیرە لەبارەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ پارتی قسەی بۆ میدیای حیزبەكەی کردووە و دەڵێ،
- پەیوەندییەكانی نێوان پارتی و یەكێتی هەر باش بووە، ئەوان دوو هێزی ڕکابەری یەكترن لە حكومڕانیی هەرێمی كوردستاندا، لەكاتی هەڵبژاردن هەر یەكێكیان هەوڵ دەدەن بەرنامەی خۆیان بخەنەڕوو، بەڵام ئێستا كاتی گفتوگۆیە، بەهۆی ئەوەی پارتی و یەکێتی هیچ كامێكیان زۆرینەی ڕەها نین، بۆیە دەبێت بەیەكەوە حكومەت پێكبهێنن.
- زمانی هەڵمەتی هەڵبژاردن جیاوازە لە زمانی گفتوگۆ و دانوستان، ئومێد دەكەین لە داهاتوویەكی نزیكدا حكومەتی نوێ پێكبهێنرێت.
- ئێستا لەگەڵ پارتی لەسەر 90%ی پرسەکان ڕێککەوتووین، بەمزووانە کۆبوونەوەیەکی دیکەش دەکرێت و ئەو 10%یەی ماوە ڕێککەوتنی لەسەر دەکرێت.
- سەبارەت بە دابەشکرندی پۆستەکانیش، تاوەكو ئێستا یەكلانەكراونەتەوە، بەڵام ئەوەی كە یەكلاكراوەتەوە بابەتی هاوبەشی و جۆری هاوبەشییەكەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت