
کارەبای 24 کاتژمێری، وێنە؛ ئاڤا
ئاڤا نیوز
کۆتایی ئەم مانگە پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە دهۆک و تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ کارەبای سەرتاسەری دهۆک دەبێتە 24 کاتژمێری و مۆلیدە لەنێو شارەکەدا نامێنێت.
وێنە گەورەکە: پرۆژەی ڕووناکی، پڕۆژەیەکی ستراتیژی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، لەرێگای پڕۆژەکەوە کاردەکرێت بۆئەوەی دوای دەیان ساڵ هەرێمی کوردستان ببێتە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری، ئێستا پڕۆژەکە لە هەندێک گەڕەک و ناوچەی نێو شاری هەولێر و سلێمانی جێبەجێکراوە و پلان وایە تاوەکو ساڵی 2026 کارەبای هەموو کوردستان بکرێتە 24 کاتژمێری.
زانیاریی تایبەت: تیمی پڕۆژەی ڕووناکی بە ئاڤامیدیای ڕاگەیاند، "لە کۆتایی ئەم مانگە کارەبای 24 کاتژمێری لە ناوچەکانی بەڕۆشکێ، مەهمەتکێ و سەرهڵدان لەنێو دهۆک کارادەبێت و 11 هەزار هاوبەش سوودمەند دەبن، پلانیش وایە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ لە سەرتاسەری نێو شاری دهۆک، پڕۆژەی ڕووناکی جێبەجێ بکرێت و کارەبای هەموو دهۆک دەبێتە 24 کاتژمێری."
زانیاریی زیاتر: ئێستا کارەبای 24 کاتژمێری لە دهۆک لە قۆناغی تێستی پێوەر داناندایە لەو شوێنانەی پێوەریان نییە، ڕۆژ دوای ڕۆژ هەنگاوەکانی بەگەڕخستنی پڕۆژەکەش لە دهۆک خێراتر دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت