
ژمارەیەک پەنابەری ڤەنزوێلی لە ئەمریکا. وێنە؛ میدیا جیهانییەکان
ئاڤا نیوز
مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، هەڕەشە لە ڤەنزوێلا دەکات ئەگەر ئەو هاووڵاتیانەی لە ئەمریکا دیپۆرت نەکرێنەوە وەریاننەگرنەوە، ئەوا گەمارۆیەکی توندتر دەخەنە سەر وڵاتەکە.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی پلانێک کە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، ئەمریکا ڕۆژانە پەنابەرانی وڵاتانی ئەمریکای لاتین دیپۆرت دەکاتەوە و بیانووشیان بۆ ئەم کارە مەترسی پەنابەرانە بۆسەر ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا.
لێدوانی فەرمی: مارکۆ ڕوبیۆ لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی ئێکس ڕایگەیاند، ڤەنزوێلا پابەندە بە وەرگرتنەوەی هاوڵاتیانی خۆی لە ئەمریکا، ئەمە بابەتێک نییە بتوانرێت گفتوگۆ و دانوستانی لەسەر بکرێت.
ئەگەر ڕژێمی ڤەنزوێلا بەردەوام گەشتەکانی دیپۆرتکردنەوەی هاوڵاتیانی قبوڵ نەکات، ئەمریکا سزای نوێ و توند بەسەر وڵاتەکەی دەسەپێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دوای گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆشکی لە سپی لە 20ـی 1ـی 2025، ئەمریکا سەدان هاوڵاتی ڤەنزوێلای لە خاکی وڵاتەکەی دیپۆرتکردووەتەوە.
ئەمەش بزانە: نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا لە ساڵێ 2013ـەوە حکومڕانی ڤەنزوێلا دەکات و لە مانگی کانوونی دووەمدا بۆ خولی سێیەم وەک سەرۆکی ڤەنزوێلا سوێندی یاسایی خوارد، و لەلایەن ئەمریکاوە وەک سەرۆکی شەرعی ئەو وڵاتەی ئەمریکای باشور دانیپێنەندراوە و ئەمریکا سزای بەسەردا سەپاندووە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن داوا لە سووریا دەکات پەیوەندی بە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتییەوە بکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






