شارەزایەکی ئابووری: عێراق لە ساڵی ڕابردوو بە بەهای 65 ملیار دۆلار کاڵای هاوردە کردووە
- عێراق
- 19 ئازار

هاتنی کاڵا بۆ بەندەری فاو لە بەسرە. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
شارەزایەکی ئابووریی عێراق ئاشکرای دەکات، لە ساڵی 2024ـدا عێراق بە بەهای 65 ملیار دۆلار کاڵای لە شەش وڵاتی سەرەکی هاوردە کردووە، ئەوەی جێی سەرنجە ئێران لە لیستی ئەو وڵاتانەدا نییە کە هاوبەشێکی سەرەکیی ئابووریی عێراقە.
چیرۆکی سەرەکی: لە ساڵی 2024دا عێراق بە نزیکەی 65 ملیار دۆلاری ئەمریکی کاڵای لە وڵاتان هاوردە کردووە، ئەو وڵاتانە بریتین لە ئیمارات، چین، تورکیا، هیندستان، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەرازیل.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەنار عوبەیدی، شارەزای ئابووری ڕایگەیاند: ئیمارات لە پێشەنگی لیستی ئەو وڵاتانەی کاڵایان هەناردەی عێراق کردووە دێت بە بەهای 31 ملیار دۆلار، لە دوای ئەویش چین بە بەهای هاوردەکردنی 15.9 ملیار دۆلار دێت، دواتر تورکیایە کە بەهای هەناردەی 11.2 ملیار دۆلاری تۆمارکردووە.
دیارترین ئەو کاڵایانەی عێراق لە ساڵی ڕابردووە هاوردەی کردووە برتین لە؛ ئاڵتون، کانزا بەنرخەکان، ئامێری ئەلیکترۆنی، ئۆتۆمبێل و ئامێری گواستنەوە، و ئامێری کارەبایی و میکانیکی.
زانیاریی زیاتر: ئەو کاڵایانە 54%ـی کۆی هاوردەی عێراق لەو وڵاتانە پێکدەهێنن، بە وتەی ئەو شارەزا ئابوورییە، زۆربەیان کاڵای کەمالییاتن، کاڵای سەرەکیی ژیانی هاووڵاتیان نین.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 4 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
38 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






