داوا دەکرێت کارتی نیشتمانی لەبری بایۆمەتری بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو بەکاربهێنرێت
- عێراق
- 19 ئازار

دیمەنێکی دەنگدانی پەرلەمانی کوردستان. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ناوەندێکی ستراتیژی داوای بەکارهێنانی کارتی نیشتمانی لەبری کارتی بایۆمەتری بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دەکات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بەکارهێنانی کارتی نیشتمانی وادەکات ڕێژەی بەشداریکردن لە 20%ـەوە بەرز بکاتەوە بۆ 40%.
وێنە گەورەکە: بڕیارە مانگی 10ـی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکرێت، چاوەڕوان دەکرێت ڕکابەرییەکی تووند لە نێوان لایەنە سیاسییەکان هەبێت و گۆڕانکاریش لە نەخشەی سیاسیی ئێستای عێراق ڕووبدات.
لێدوانی فەرمی: فازڵ غەراوی، سەرۆکی ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ، بە ئاڤا میدیای ڕایگەیاند: تاوەکو ئێستا چەندین ئاستەنگی سیاسی و یاسایی و تەنکیکی لەبەردەم هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان هەن، بەرچاوترینیان: هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان، کارکردن بە یاسای ئێستا، سیستمی فرەبازنەیی و میکانزمی هەژمارکردنی دەنگەکان و دەستلەکارکێشانەوەی ئەوانەی پۆستی حکومیان هەیە پێش ئەوەی خۆیان کاندید بکەن، هاوکات ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمان بە پشتبەستن بە دوایین سەرژمێریی دانیشتوان.
ژمارەکان وا دەڵێن: بە گوتەی غەراوی، بەگوێرەی ئامارەکانی ئێستا ژمارەی ئەو دەنگدەرانانەی بایۆمەتریان کردووە دەگاتە 28 ملیۆن و 79 هەزار و 889 دەنگدەر، تا ئێستا ملیۆنێک و 250 هەزار کەس کارتەکەیان وەرنەگرتووەتەوە، ئەوانەی کارتی بایۆمەتریان بزرکردووە بە نزیکەی ملیۆنێک کەس دەخەمڵێنرێت، هاوکات نزیکەی ملیۆنێک کەسیش کێشەی خوێندنەوەی پەنجەمۆریان هەیە.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: فازڵ غەراوی بە پشتبەستن بەو داتایانە و شارەزایانی بواری هەڵبژاردن ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ڕێژەی بەشداریکردنی ڕاستەقینە بەپێی سیستمی بایۆمەتری ئێستا لە 20% تێناپەڕێت.
چارەسەرەکان: پەسەندکردنی کارتی نیشتمانی وەک بەڵگەنامەیەکی فەرمی دەنگدان لەبری کارتی بایۆمەتری کە 27,400,000 دەنگدەری تۆمارکراوی هەیە، دەبێتە هۆی دابینکردنی میکانیزمێکی کاراتر و پارێزراوتر، بەمەش ڕێژەی بەشداریکردنی ڕاستەقینە بۆ 40% بەرزدەبێتەوە.
داواکاری فەرمی: غەراوی داوا لە حکومەت و پەرلەمان و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان و هێزە سیاسییەکان دەکات، تۆماری یەکگرتووی ناسنامەی نیشتمانی وەک تۆماری هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو پەسەند بکەن، لەبری تۆماری کارتی بایۆمەتری، چونکە گواستنەوە بۆ بەکارهێنانی کارتی یەکگرتوو لە پرۆسەی هەڵبژاردندا هەنگاوێکی پێویستە بۆ باشترکردنی ئاستی بەشداریکردن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 59 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت






