
ئاگری نەورۆز لە ئاکرێ. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان ئاگری نەورۆز دەكرێتەوە، لە شارۆچکەی ئاكرێش كە بە پایتەختی نەورۆز ناسراوە گەورەترین ئاگر هەڵدەكرێت.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ لە ئاکرێ بە جیاوازترین و جوانترین شێوە یادی نەورۆز دەکرێتەوە بە چەندین چالاکی جۆرارجۆر، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و دەیان کۆنسوڵ و دیپلۆماتکار و میوانی بیانی بەشداری تێدا دەکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بۆ كەرنەڤاڵی ئەمساڵی نەورۆزی ئاكرێ، كە ئێوارەی ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت، هەشت گرووپی خۆبەخش نزیكەی سێ هەزار مەشخەڵی ئاگریان دروست كردووە و مەشخەڵ بەدەستەكان بەسەر بەرزاییەكانی شارەكە سەردەكەون و بەیەكەوە گەورەترین ئاگر هەڵدەكەن هەمووان بە شایی و هەڵپەركێی كوردەواری دڵخۆشیی خۆیان دەردەبڕن.
لێدوانی فەرمی: دلاوەر بوزو، قایمقامی ئاكرێ بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بە ئامادەبوونی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، كەرنەڤاڵی نەورۆزی ئەمساڵی ئاكرێ بەڕێوەدەچێت، ئەمساڵ كەرنەڤاڵەكە جیاوازتر دەبێت و مەراسیمی هەڵكردنی ئاگر بە شێوازێكی جوانتر و سەرنجڕاكێشتر بەڕێوەدەچێت، پێشبینی دەکەین زیاتر لە 70 هەزار گەشتیار بۆ سبەینێ سەردانی ئاکرێ بکەن.
زانیاریی زیاتر: سێ شاشەی گەورە لە شوێنە جیاوازەکانی ناو شاری ئاکرێ دادەنرێن، بۆ ئەوەی هاونیشتمانیان لە هەموو گۆشەیەکەوە بتوانن جوانییەکانی نەورۆزی ئاکرێ ببینن، هەروەها ژمارەیەک هونەرمەندیش ئامادە دەبن و گۆرانی نیشتمانی دەڵێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






