
هێزەکانی پاراستنی شنگال (یەپەشە)
ئاڤا نیوز
یەپەشە بە تووندی ناونانی هێزەکانیان بە "بەکرێگیراو و تیرۆریست" ڕەتدەکاتەوەو هەڕەشەی ئازادکردنی شەڕڤانەکانیشیان لە سوپای عێراق دەکات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "هەرچی پێویست بێت بۆ ئازادکردنیان دەیکەین". سەلامەتی گیانی ئەندامە دیل و بریندارەکانیشی دەخاتە ئەستۆی سوپای عێراق.
وێنە گەورەکە: شەوی سێشەممەی ڕابردوو، شنگال دۆخێکی نائارامی بەخۆیەوە بینی و شەڕ و پێکدادان لە نێوان گرووپێکی چەکداریی هێزەکانی پاراستنی شنگال (یهپهشه) و سوپای عێراق ڕوویدا و بە هۆیەوە شەش کەس بریندار بوون.
پێدراوە ڕاستییەکان: ڕۆژێک دوای ڕووداوەکە، شانەی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، گرووپێکی لە یاسا دەرچوو لە قەزای شنگال هاوڵاتییەکیان ڕفاند، دواتر هێزەکانیان لە سوپای عێراق توانیویانە ڕفێنراوەکە ئازاد بکەن و ئەوانەش دەستگیر بکەن کە دەستیان لە ڕفاندنی هاووڵاتییەکە هەبووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی یەکینەکانی پاراستنی شنگال "یەپەشە":
٠ سوپای عێراق هێرشێکی ستەمکارانەیان کردە سەر هێزەکانمان و لە ئەنجامدا پێنج هەڤاڵمان دەستگیرکران.
٠ هەندێک لێدوانی فەرماندەیی سوپا کە هەڤاڵانی دیلمان بە تیرۆریست و بەکرێگیراو وەسف دەکەن، جێگەی قبووڵکردن نییە و بەتووندی ڕەتی دەکەینەوە.
٠ شەڕڤانەکانمان لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان، لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ سەنتەری شاری شنگال، کەوتوونەتە بۆسەیەکی پلان بۆداڕێژراو.
٠ ئەم ڕووداوە بە پیلانگێڕی و پلانێکی پێشوەختە لەلایەن بەشێک لە ئەفسەرانی سوپا بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگایەکی ئەمنی کراوە.
٠ ئەو تۆمەتانەی کە لەلایەن ئەو لایەنانەوە دەرکراون سەبارەت بەم ڕووداوە بێ بنەمان و ڕفاندنی ڕۆڵەی گەلەکەمان ناعەقڵانییە.
٠ داوای ئازادکردنی "دەستبەجێ"ـی ئەو پێنج شەڕڤانەمان دەکەین و هەرچی پێویست بێت بۆ ئازادکردنیان، دەیکەین.
٠ داوا لە لایەنە بەرپرسەکانی عێراق دەکەین لەم کاتەدا ژیرانە و بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن.
٠ بۆ ئەوەی هیچ هەڵکشانێک ڕوونەدات، دەبێت هەڤاڵانمان بەبێ دواکەوتن ئازاد بکرێن، بۆ ئەوەی دووربن لە هەر کاردانەوەیەکی جددی کە ڕەنگە لە ئەنجامی ڕووداوەکەوە بێتە ئاراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتریش یەکینەکانی پاراستنی شنگال (یەپەشە)، لەسەر دەستگیرکردنی پێنج شەرڤانیان لەلایەن پۆلیسی عێراق، هەڕەشەی هەڵگیرسانی شەڕیان کردبوو، هاوکات مۆڵەتی 24 کاتژمێریان بە سوپا و پۆلیسی عێراق دابوو بۆ ئەوەی چەکدارەکانیان ئازاد بکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت






