
ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر
ئاڤا نیوز
ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە پەیامێکدا بۆ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر، ئامادەیی ڕووسیا بۆ دووبارە بوونیادنانەوە و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی نوێی سووریا ڕادەگەیێنێت.
وێنە گەورەکە: دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد و هەڵاتنی ئەسەد بۆ ڕووسیا و ڕەتکردنەوەی داوای حکومەتی نوێی سووریا بۆ ڕادەستکردنەوەی بەشار ئەسەد، پەیوەندیی نێوان مۆسکۆ و دیمەشق لە خراپترین ئاستیدا بوو، ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆشکی کرێملن پشتیووانی و ئامادەیی ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیای بۆ هاوکاری حکومەتی نوێی سووریا دەربڕی.
لێدوانی فەرمی: دیمتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی کرێملن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "سەرۆک پووتین جەخت دەکاتەوە لەسەر ئامادەیی بەردەوامی ڕووسیا بۆ گەشەپێدانی پەیوەندی و هەماهەنگی لەگەڵ سەرکردایەتی نوێی سووریا لە هەموو بوارەکاندا لەپێناو بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و سووریا."
بۆچی گرنگە: ئاسایبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و سووریا و پشتیوانی مۆسکۆ لە دیمەشق کاریگەری گەوەری دەبێت لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست. هاوکات دووبارە بوونیادنانەوەی پەیوەندیی بازرگانیی نێوان ڕووسیا و سووریا، هۆکار و ڕێگەیەکی گرنگ دەبێت بۆ بووژانەوەی ژێرخانی ئابووریی سووریا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن داوا لە سووریا دەکات پەیوەندی بە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتییەوە بکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





