نێچیرڤان بارزانی: گەشانەوەی عێراق بەندە بە جێبەجێكردنی فیعلی سیستمی فیدڕاڵی
- کوردستان
- 20 ئازار

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، سه‌قامگیری و گهشانهوەی عێراق، بەندە به‌ڕێزگرتن له مافه ده‌ستوورییه‌کانی هه‌موو پێکهاته‌کان و جێبه‌جێکردنی ڕاستەقینەی سيستمى فیدراڵی.
چیرۆکی سەرەکی: بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەتەوەیی و سەری ساڵی 2725ـی کوردی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و هیوای ئاشتی بۆ گەلانی جیهان خواست.
پەیامی فەرمی: سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند:
- نه‌ورۆز هێمای ئازادی و نوێبوونه‌وه و ژيانه‌وه‌يه، هه‌روه‌ک چۆن مه‌شخه‌ڵی نه‌ورۆز بهدرێژایيی مێژوو سه‌رچاوه‌ی ئیلهام بووه بۆ گه‌لی کوردستان، ئه‌مڕۆش بانگه‌وازێکی نوێیه بۆ یه‌کڕیزی و لێکگهيشتن و هاوکاری له‌پێناو پاراستنی ماف و ده‌ستکه‌وته ده‌ستوورییه‌کان و فيدراڵى و قه‌واره‌ی سیاسيی هه‌رێمی کوردستاندا.
- تێپه‌ڕاندنی سه‌رکه‌وتووانه‌ى ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی ڕووبه‌ڕووی هەرێمی کوردستان ده‌بنه‌وه، پێویستی به کاری هاوبه‌ش و گفتوگۆى بنیاتنه‌رى لايه‌نه سياسييه‌کان و پێکهاته‌کانه له ناوخۆی هه‌رێمى کوردستان و له‌گه‌ڵ به‌غدا، بۆ دڵنیابوون له سه‌قامگیری و به‌هێزکردنی دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری و مافه‌کانی مرۆڤ.
- ئاشتی و ئاشتيخوازى بۆ کورد؛ گەورەترین هێزە و زەمینەیەکی له‌بار بۆ ڕوونبوونەوەی داواکانى دەڕەخسێنێت. ئاشتیخوازی، پرسی کورد لە جیهاندا زیاتر دەباتە پێشەوە. ئێستا تەوژمێک بۆ دروستبوونی ئاشتی له سیاسەتی جیهاندا هه‌يه، لە بەرژەوەنديی گه‌لى کوردستاندايه وه‌ک گه‌لێکى ئاشتیخواز لەگەڵ ئەو تەوژمەدا بێت.
هه‌رێمی کوردستان وه‌ک هه‌میشه به فاکته‌ری ئارامى و سه‌قامگیری له ناوچه‌که‌دا ده‌مێنێته‌وه و ده‌ستی دۆستایه‌تی و هاوکاری بۆ هه‌موو پێکهاته‌کانی عێراق و وڵاتانی ناوچه‌که و جیهان درێژ ده‌کات، له‌پێناو داهاتوویه‌کدا که تيايدا ئاشتی و سه‌قامگیری و گه‌شه‌سه‌ندن بۆ هه‌مووان باڵاده‌ست بێت.
- پابه‌نديی خۆمان به ده‌ستوور وه‌ک بنه‌مایه‌ک بۆ چاره‌سه‌رکردنی هه‌موو ناکۆکییه‌کان به گفتوگۆ و لێکگه‌ییشتنی هاوبه‌ش لەگەڵ بەغدا دووپات ده‌که‌ینه‌وه. سه‌قامگیری و گه‌شانه‌وه و پێشکه‌وتنى عێراق، به ڕێزگرتن له مافه ده‌ستوورییه‌کانی هه‌موو پێکهاته‌کانی و به جێبه‌جێکردنی ڕاسته‌قينه‌ى سيستمى فیدراڵييهوه به‌نده.
- ئێمه له نزيکه‌وه ئاگاداری سه‌ختييه‌کان و دۆخى ژيان و گوزه‌رانى هاووڵاتیيانى کوردستانين. دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه که باشترکردنی بارودۆخی ژیانیان کارى له‌پێشینه‌ی سه‌ره‌کیی هه‌موو دامه‌زراوه‌کانی هه‌رێمى کوردستانه. له‌گه‌ڵ هاتنی نه‌ورۆزدا، هیواکان نوێ ده‌که‌ینه‌وه که ئه‌م سه‌ختییانه تێده‌په‌ڕن، کۆڵ ناده‌ين و به هيوا و ئومێده‌وه پێکه‌وه به‌ره‌و داهاتوويه‌کى باشتر هه‌نگاو دهنێنين.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێک‌دا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






