بەئامادەبوونی سەرۆک بارزانی جیاوازترین كەرنەڤاڵ لە پایتەختی نەورۆز بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 20 ئازار

ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە پایتەختی نەورۆز
ئاڤا نیوز
بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گەورەترین ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە ئاکرێ بەڕێوەدەچێت، دەیان هەزار کەسیش لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتانی دراوسێ، هاتوونەتە پایتەختی نەورۆز بۆ بەشداریکردن لە بۆنەکە.
چیرۆکی سەرەکی: ساڵانە لەگەڵ هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی، کەشوهەوای ئاکرێ جیاواز دەبێت و کەرنەڤاڵی جەژنی نەورۆز لەو شارە، دەنگدانەوەی جیهانی پەیداکردووە، هەر ئەوەش وایکردووە بە پایتەختی نەورۆز بناسێندرێت.
چی ڕوودەدات: کەمێک پێش ئێستا سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گەیشتە شوێنی ئامادەکراو بۆ ئاهەنگەکە، هاوشان لەگەڵ د. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، پێشوازیی لە دەیان کونسوڵ و دیپلۆماتکار و میوانی بیانی کرد کە بەشداری لە بۆنەکە دەکەن.
بەلەبەرچاوگرتنی کاتی بەربانگی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، بۆنەکە بەشێوەیەکی فەرمی لەدوای بەربانگ دەستپێدەکات، و تەنها سروود و گۆرانی نەتەوەیی و جەژنی نەورۆز دەوترێت، بێ ئەوەی ئاهەنگی گۆرانی و هەڵپەڕکێ بکرێت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ئێوارەی ئەمڕۆ، ئاکرێ بە جیاوازترین و جوانترین شێوە یادی نەورۆز دەکاتەوە و چەندین چالاکی جۆرارجۆر ئەنجام دەدرێت، منداڵ و گەنج و پیر و پیاو و ژنی ئەو شارە دەست دەدەنە مەشخەڵی ئاگر و بەرەو سەری گرێ بەڕێدەکەون، گەورەترین ئاگر دەکەنەوە و جەژنەکە پیرۆز دەکەن.
لێدوانی فەرمی: دلاوەر بوزو، قایمقامی ئاکرێ بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: کەرنەڤاڵی نەورۆزی ئەمساڵی ئاکرێ، جیاوازتر دەبێت و مەراسیمی هەڵکردنی ئاگر بە شێوازێکی جوانتر و سەرنجڕاکێشتر بەڕێوەدەچێت.
زانیاریی زیاتر: بۆ ئەمساڵ هەشت گرووپی خۆبەخش نزیکەی سێ هەزار مەشخەڵی ئاگریان دروست کردووە و مەشخەڵ بەدەستەکان بەسەر بەرزاییەکانی شارەکە سەردەکەون و بەیەکەوە گەورەترین ئاگر هەڵدەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






