مەسرور بارزانی: نەورۆز تەنها بۆنەیەک نییە بەڵکو بیرەوەریی لەناوچوونی ستەم و زۆردارییە
- کوردستان
- 20 ئازار

مەسرور بارزانی، تەوقەیەکی گەرم لەگەڵ نوێنەری وڵاتان دەکات لە کاتی ئامادەبوونی لە پایتەختی نەورۆز
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە ئاهەنگی کردنەوەی ئاگری نەورۆز لە ئاکرێ وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، نەورۆز تەنیا بۆنەیەک نییە بۆ هاتنی ساڵێکی نوێ، بەڵکو ئەوەمان بیردەخاتەوە کە ستەم و زۆرداری هەرگیز بەردەوام نابێت.
وێنە گەورەکە: ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئاکرێی پایتەختی نەورۆز، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، باڵیۆز و کونسوڵ و دیپلۆماتکاری وڵاتان و بەبەشداری دەیان هەزار هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان و گەشتیارانی دەرەوە و ناوەوەی عێراق، ئاهەنگی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی بەڕێوەچوو.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتارێکی بەزمانی کوردی و ئینگلیزی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند:
- جێی شانازییە لە ئاهەنگی جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ، سەرۆک بارزانی لەگەڵمان بەشدارە.
- سوپاسێکی تایبەتی خەڵکی ئاکرێ دەکەین کە هەموو ساڵ لە یادی نەورۆز ئەرکی میوانداریکردن دەگرنە ئەستۆ.
- نەورۆز سەلمێنەری ئەوەیە ستەم و زۆرداری بەردەوام نابێت.
- نەورۆز تەنیا بۆنەیەک نییە بۆ ساڵی نوێ، بەڵکو بیرەوەریی سەرکەوتنی ئازادییە بەسەر ستەمکاری.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






