خامنەیی: لە ئەگەری هەڵسوکەوتی خراپ لەگەڵ ئێران ئەمریکا زللەی بەهێزی لێدەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 ئازار

عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران
ئاڤا نیوز
ڕێبەری باڵای ئێران لە وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپ بۆ سەر ئێران دەڵێت، ئەگەر ئەمریکا لەگەڵ ئێران هەر هەڵسوکەوتێکی خراپ بکات، زللەیەکی بەهێزی بەردەکەوێت.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دا لە ئەگەری هەنگاوی سەربازیی لە دژی ئێران، عەلی خامنەیی لە میانی وتارێکی ڕاستەوخۆی تەلەفزیۆنیدا وتی: "ئەمریکییەکان دەبێ بزانن کە هەڕەشەکان لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی ئێراندا نایانگەیەنێتە هیچ شوێنێک".
لێدوانی فەرمی: عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران، ڕاگەیاند:
- با ئەمریکییەکان بزانن کە لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئێراندا هیچ کات بە هەڕەشە ناگەنە هیچ مەبەستێک.
- با ئەمریکییەکان و ئەوانی دیکەش بزانن، ئەگەر لە بەرامبەر گەلی ئێراندا خراپەیەک ئەنجام بدەن، ئەوا زللـەیان پێدەکەوێت.
- هەڵەی گەورەی سیاسەتمەدارانی ئەمریکا و ئەوروپا ئەوەیە کە ناوەندەکانی بەرگریی ناوچەکە دەدەنە پاڵ ئێران و سوکایەتییان پێدەکەن، گەلی یەمەن پاڵنەری خۆی هەیە و ناوەندەکانی بەرگری لە وڵاتانی ناوچەکە پاڵنەری خۆیان هەیە. ئێران پێویستیی بە نوێنەر نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زەکەریا عەبدوڵڵا: تەندروستیم باشە و هیچ کێشەیەکم نییە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: خۆشحاڵم بەوەی ژاپۆن متمانەی بە کوردستان هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
شاخەوانانی کورد سەرکەوتنێکی مێژوویی لەسەر لووتکەی زنجیرە چیاکانی قەفقاز تۆمار دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەورە و بچووکی پێنجوێن سەرقاڵی کۆکردنەوەی گوێزن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا بۆ ڕازیکردنی تورکیا وێنەی شاخی ئارارات لەسەر مۆری پاسپۆرت لادەبات
19 ئەیلوول
دوای چەندین ساڵ هەولێر هاوینی بەبێ کێشەی ئاو و کارەبا بەڕێکرد
19 ئەیلوول
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێک لەبەرژەوەندی قوتابییە دووانەکان دەردەکات
19 ئەیلوول
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی سووریا لە واشنتن دوای 11 ساڵ دەکرێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە واشنتنەوە؛ کۆبوونەوەیەکی چاوەڕوانکراو لە نێوان ترەمپ و شەرع
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی پێشووی ڕژێمی ئەسەد دەستگیر کرا